شاندی ئیمرالی، نزیكه‌ی كاتژمێك له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی، كۆبوونه‌وه، په‌یامی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، رێبه‌ری زیندانی كراوی په‌كه‌كه‌یان گه‌یاندووه و بڕیاره په‌یامی سه‌رۆك بارزانیش بگه‌یه‌نرێته ئیمرالی، سه‌رۆك بارزانی، خاوه‌نی ده‌پێشخه‌ری پرۆسه‌ی ئاشتی بووه له توركیا به‌تایبه‌ت له ساڵی 2013 كه بناغه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه دانرا.
نزیکەی کاتژمێر 10:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، 16-02-2025، شاندی دەم پارتی بۆ ئیمرالی گەیشتە بارەگای بارزانی و لەبارەی پرۆسەی نوێی ئاشتی لە تورکیا و باکووری کوردستان؛ لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆبوونەوە، شاندەکەی دەم پارتی کە لە پەروین بوڵدان و سرری سورەییا ئۆندەر پێک دێت؛ دوێنێ شەممە، 15-02-2025، گەیشتە هەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک کۆبوونەوەیان دەبێت. سه‌ری بڵند بوه‌ته‌وه ناوه‌ندی بڕیاری سیاسی گرنگ له ناوچه‌كه، له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوو بریاری گرنگ و ده‌ستپێشخه‌ری گرنگ له‌وێوه دراون بۆ ناوچه‌كه ، به‌تایبه‌ت دوای كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی و مه‌زڵوعه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، (قه‌سه‌ده) كه به‌پێشنیاری سه‌رۆك بارزانی، هێزه كوردییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان بریاره به‌یه‌ك پاكێج و یه‌ك شاند و داواكاری بچنه شام، ئه‌مرۆش كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی شاندی ده‌م پارتی، بینرا كه چونه سه‌ری بڵند و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی كرد، كۆبوونه‌وه‌كه گه‌یاندنی شاندی ئۆجه‌لان بووه بۆ سه‌رۆك بارزانی و وه‌رگرتنی بۆچۆنی بووه له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ئاشتی، و بۆچونی په‌یامی سه‌رۆك بارزانیش ده‌گه‌یه‌نرێته ئیمرالی، كۆبوونه‌وه‌كه ماوه‌ی كاتژمێرێكی خایاندووه، ناوه‌رۆكه‌كه‌ی داخراوبووه، بریاره دوای سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی، ئه‌و شانده سه‌ردانی نیچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن،
چاوەڕێ دەکرێت دوای گەڕانەوەیان بۆ باکووری کوردستان، شاندەکەی دەم پارتی کە دوو جار لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان کۆبووەتەوە؛ بۆ جاری سێیەم لەبارەی پرۆسەی نوێی ئاشتی لە تورکیا و باکووری کوردستان، لەگەڵ ئۆجەلان کۆ ببنەوە.
پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی دەم پارتی بۆ ئیمراڵی، لەبارەی سەردانەکەیان بۆ هەرێمی کوردستان، رایگه‌یاندووه “لە کۆبوونەوەکاندا زانیاری لەبارەی پرۆسەی نوێی ئاشتی تاوتوێ دەکەین، لە دوای ئەوەی دوو جار لەگەڵ ئۆجەلان گفتوگۆمان کردووە و پێی ڕاگەیاندووین، کە کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆک بارزانی و وەرگرتنی بۆچوونەکانیان لەبارەی پرۆسەکە زۆر گرنگە.”
ئەو ئەندامەی شاندی دەم پارتی بۆ زیندانی ئیمراڵی، باسی لەوەش کرد “لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ سەرۆک بارزانی بۆچوون و بیرکردنەوە و پێشنازە گشتگیرەکانی لەبارەی پرۆسەکە بەهەند وەردەگرین و دواتر بە ئۆجەلانی ڕادەگەیەنین.”
له‌باره‌ی گرنگی هاتنی ئه‌م شانده، (مسته‌فا شه‌فیق)، شرۆڤه‌كاری سیاسی و شاره‌زا له كاروباری توركیا بۆ ئاژانسی زاگرۆش، گوتی:” ئه‌م دووده‌یه‌ه‌ی رابردوو بزافی دیپلۆماسی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت رۆلی سه‌رۆك بارزانی و كاك نێچیرڤان بارزانی و كاك مه‌سروور بارزانی، له سه‌ركوردستان و ناوچه‌كه و جیهان به‌ئاشكرا ده‌بینرێت، و ئیستا گۆرانكاری گه‌وره له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست روویداوه، رۆلی سه‌رۆك بارزانی، له‌هاوكیشه‌كان زیاتر ده‌ركه‌وتووه، سه‌رۆك بارزانی به‌ئه‌زمونی ساڵانی رابردوو به مامه‌ڵه‌كردنی په‌یامی ئاشتیانه‌و سیاسیانه مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ل كیشه‌كان وای كردووه له چاره‌سه‌ری پرسی كورد له به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان زیاتر گرنگ و بایه‌خی هه‌بێت، و به‌م دواییانه ده‌ستپێشخه‌ری بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی رۆڵی كوردستان زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت، و له‌ماوه‌ی رابردوو چه‌ندین ده‌ستپێشخه‌ری هه‌بووه به‌ڵام سه‌ری نه‌گرتووه، چونكه لایه‌نی په‌یوه‌نداره‌كان به‌و شێوه‌یه به‌شدار نه‌بوون بۆیه به‌شداری راسته‌وخۆی لایه‌نی په‌یوه‌ندار به‌و پرسه كاریگه‌ری باشی ده‌بێت و ئامانجی خۆی به‌دی بهێنێت“.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: بریار بوو له 15ی2 ئۆجه‌لان په‌یامێك بڵاو بكاته‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌و دانوسانانه‌ی له‌گه‌ڵ توركیا ده‌كرێت، به‌تایبه‌ت دیداری شاندی ئیمرالی و جموجۆڵه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا و ناوه‌وه‌ی توركیا به‌ڵام په‌یامه‌كه بڵاو نه‌كرایه‌وه چونكه ده‌یانه‌وێت بۆچونی سه‌رۆك بارزانی وه‌ربگیرێت و په‌یامه‌كه‌ی چی ده‌بێت، ئینجا په‌یامه‌كه‌ی ئۆجه‌لان بڵاو بكرێته‌وه، چونكه سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت سه‌رۆك بارزانی، رۆلی گرنگی هه‌یه له باكووری كوردستان و به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان، دوای هاتنی شاندی ئیمرالی، زیاتر پرسه‌كان روون ده‌بێته‌وه و ئاسانتر ده‌توانرێت بریار گرنگ بدرێت، و هه‌تا رای سه‌ركردایه‌تی كوردستان وه‌رنه‌گیرێت ئاسته‌مه په‌یامی ئاشتی له توركیا بڵاو بكرێته‌وه یان سه‌ربگرێت.
مسته‌فا شه‌فیق، پێی وایه كه هه‌نگاو به‌هه‌نگاو پرۆسه‌كه ده‌كرێت، ره‌نگه له قۆناغی یه‌كه‌م راگرتنی شه‌ڕبێت له باكووری كوردستان، پێش چه‌ك دانانی په‌كه‌كه، و قۆناغی دووه‌م ئه‌وه‌ه‌ی كه ره‌وشی ئۆجه‌لان گۆرانكاری به‌سه‌ر بێت بتوانێت دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی زیاتری هه‌بێت، و دوای ئه‌و راوێژه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و توركیا كراوه ده‌توانرێت زیاتر بریاره‌كان روون ببنه‌وه.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا توركیا بۆچونی سه‌رۆك بارزانی وه‌رگرتووه؟ ئه‌و شاره‌زایه ده‌لێت: “به‌لێ پێشووتر بۆچونی سه‌رۆك بارزانی و كاك نیچیرڤان بارزانی و كاك مه‌سروور بارزانی وه‌رگیراوه له‌و باره‌وه“.
هه‌روه‌ها شاره‌زا له بواری كاروباری توركیا كارزان گلی، بۆ ئاژانسی زاگرۆس ده‌لێت: “شاندی دەم پارتی، كە پێكهاتوون لە پەروین بوڵدان و سری سوورەیا ئۆندەر، چاویان بە سەرۆك مەسعوود بارزانی كه‌وت و بڕیاره له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆببنه‌وه. ئەو شاندە، هەمان شاندە كە سەردانی ئیمیڕاڵیان كردووە و دووجار چاویان بە عەبدوڵا ئۆجەلان، سەرۆكی زیندانیكراوی پەكەكە كەوتووە، پەیامی ئۆجەلان بە بارزانی دەگەیەنن و چەندین پرسی تریش تاوتوێ دەكەن.
گوتیشێ: “هاتنی ئەو شاندە، گرنگییەكی بێوێنەی هەیە، چونكە لە كاتێكدایە سەردانی بارزانی دەكەن، كە رەوشی كورد لە رۆژئاوای كوردستان و باكوور خراپە، لە رۆژئاوا، توركیا هەڕەشەیەكی جیدی لە یەپەگە دەكات و وەكوو گروپێكی یرۆرستی دەیناسێنێت، لە باكووریش سیاسەتی قەیووم بەردەوامی هەیە، بەڵام كردنەوەی دەرگای ئیمیڕاڵی و هەوڵدان بۆ چارەسەری پرسی كورد لە توركیا، پێویستی بە چەندین عەقڵی گەورە هەیە، كە دەكرێت سوودیان لێ ببینرێت.
راشی گه‌یاند: سەرەتا ئۆجەلان، پەیامی بۆ ئۆپۆزسیۆنی توركیا نارد، داوای لێ‌كردن پشتگیری پرسی ئاشتی بكەن، شاندی دەم پارتی، سەردانی هەموو پارتە ئۆپۆزسیۆنەكانیان كرد و پەیامی ئۆجەلانیان پێگەیاندن، پاشان دیدارەكان فراوانتر بوو، چونكە پرسەكە جیدییە و ئۆجەلان نایەوێت ئەمجارەیان بەدەست بەتاڵی لێی بچێتە دەرەوە. بەگوێرەی بۆچوونی شڕۆڤەكارانی سیاسی، سەرۆك بارزانی، وەكوو سەركردەیەكی بە ئەزموون و حیساب بۆ كراوی ناوچەكە، رۆڵی باڵای هەیە بۆ چارەسەركردنی پرسی كورد لە سووریا و توركیا، بۆیە لێدان لە دەرگای بارزانی، پرسی كورد چەندین هەنگاو دەباتە پێشەوە.
كارزان گلی گوتیشێ: “بەهۆی ئەوەی، هەرێمی كوردستان، هەرێمێكی شەرعییە و لە نەتەوە یەكگرتوەكاندا دانی پێدا نراوە، بۆیە وەكوو ناوەندێكی پرسی كورد لە هەر چوار پارچەی كوردستان سەیر دەكرێت.هاتنی مەزڵووم عەبدی بۆ لای سەرۆك بارزانی، بۆ ئەو مەبەستە بوو، كە سوود لە عەقڵی سەرۆك وەربگرن، هەروەها رۆڵی هەبێت لەوەی پێگەی كورد لە رۆژئاوای كوردستان بەهێز بێت، دیارە توركیاش پێی باشە بارزانی رۆڵی نێوەنگیر بگێڕێت تا بتوانن بەبێ شەڕ پرسی كورد لە رۆژئاوای كوردستان چارەسەر بكرێت.
راشی گه‌یاند: مەبەستی هاتنی شاندی دەم پارتی بۆ لای سەرۆك بارزانی، گرنگیدانی ئۆجەلان و حكوومەتی توركیا و دەم پارتییە بە عەقلی بارزانی، چونكە كاریگەری بارزانی بەسەر كوردانی باكوور و توركیا زۆرە، هەروەها سەركردەكانی توركیا، بەتایبەت رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەركۆماری توركیا، وەكوو سەركردەیەكی گەورە سەیری بارزانی دەكات و بەردەوام حیسابی تایبەتی بۆی كردووە، بۆیە لە پرسی چارەسەری ٢٠١٣ش، گرنگ بوو بەلایەوە بارزانی رۆڵی هەبێت، بۆیە لە ئامەد پێشوازییەكی گەورەی لێی كرد و لە وتارێكدا سەرۆك بارزانی، باسی لە گرنگی پرسی چارەسەری كورد كرد و هەروەها داوای كرد، بە ئاشتیانە پرسی كورد هەنگاو بەرەو چارەسەری كۆتایی بنێت.