ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ژنێک لە بەغدا هاوسەرەکەی دەکوژیت

 

سەرچاوە ئەمنییەکان ڕۆژی یەکشەممە بەمیدیاکانی ناوخۆیان ڕاگەیاند، “لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە کە برای کوژراوەکە دەستی لە تاوانەکەدا هەبووە، چونکە دانی بەوەداناوە کە هاوکاریی هاوسەری براکەی کردووە بۆ ئەوەی براکەی بکوژێت، بەڵام هۆیەکەی ئاشکرا نەکردووە.”

سەرچاوە ئەمنییەکان ئاماژەیان بەوەش کردووە، “هێزە ئەمنییەکان تۆمەتبارەکانیان دەستگیرکردووە، لەکاتێکدا لێکۆڵینەوەکان هێشتا بەردەوامن بۆ ئاشکراکردنی وردەکاری زیاتر لەسەر ڕووداوەکە و پاڵنەرەکانی پشت ئەو ڕووداوە.”

پێشتر سەرچاوەیەکی ئەمنی ئەوەی ئاشکرا کرد، ئێوارەی هەینی ڕابردوو، ئافرەتێک هاوسەرەکەی لەناو ژووری نووستنەکەیان لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا کوشتووە.

ئەوەشی خستەڕوو، “ئەو پیاوەی لەلایەن ژنەکەیەوە کوژراوە، کارمەندە لە وەزارەتی کارەبا، ڕووداوەکەش لەو کاتەدا بووە، ئەو پیاوە لە ماڵەکەی لە ناوچەی ئەلئەمین خەوتبوو، دواتر ژنەکەی بە دەمانچەی پیاوەکەی کوشتویەتی.”

ڕاشیگەیاندووە، “لە دوای ڕووداوەکە هێزێکی ئەمنی گەیشتووەتە شوێنی ڕووداوەکە و پێش ئەوەی ئافرەتەکە هەڵبێت دەستگیرکراوە. ئافرەتەکەش گوتیەتی بەهۆی کێشەی خێزانی کوشتویەتی.”

No description available.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕوونكردنەوەیەك لە بەڕێوەبەری گشتیی بودجە و ژمێریاریی سەربازیی وەزارەتی پێشمەرگەوە

یاسین

ئەردۆغان: کاتی ئەوە هاتووە کۆتایی بە ژانی ١٥٠ ساڵە بهێنین

سەڵاح

چوارچێوەی هەماهەنگی دوا وادەی بۆ سوونەی عێراق دیاری کرد

یاسین