ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ناكرێت چیتر كابینه‌ی ده‌یه‌می حكوومه‌تی هه‌رێم دوابخرێت پێویسته دانوسانه‌كان چڕبكرێنه‌وه و هه‌وڵبدرێت كابینه‌ی حكومه‌ت متمانه‌ی پێبدرێت و ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كان بکرێت.
له‌دواین كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان، هاتووه: دواى ئەنجامدانى هەڵبژاردن لە ٢٠ى ئۆکتۆبەى ٢٠٢٤، پارتیمان لیژنەیەکى باڵاى تایبەتى بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەکان پێکهێنا و، دواى ڕاگەیاندنى ئەنجامەکانى هەڵبژاردن لیژنەکەمان سەردانى تەواوى ئەو لایەنە سیاسییانەى کە بەشدارى هەڵبژاردن بوون کرد، بیروڕا گۆڕینەوە و زەمینەخۆشکردن بۆ کۆبوونەوە و دەستبەکاربوونى پەرلەمان و پێکهێنانى کابینەى نوێ لە چەندین گەڕى کۆبوونەوەکان لێکتێگەیشتن و لێکنزیکبوونەوە دروست بوو و، لەسەر زۆر بابەتى سیاسى و ئیدارى لەگەڵ یەکێتى نیشتمانى کوردستان هاوڕایى دروست بووە و پێویستى بە گفتوگۆى زیاتر هەیە کە لەم هەفتەیەدا دەستپێدەکات و چاوەڕوانین لە کاتێکى نزیکدا موژدەى پێکهێنانى سەرۆکایەتى پەرلەمان و کابینەى نوێ لە سەر بنەماى یەک هەرێم، یەک حکوومەت، یەک هێزى لەشکر، ڕابگەیەندرێ.
له‌دوای هه‌ڵبژاردنی 20ی10ی2024 كه پارتی دیموكراتی كوردستان دووباره له‌لایه‌ن خه‌ڵكی كوردستانه‌وه متمانه‌ی پێدرایه‌وه و ئێستا پێكهێنه‌ری سه‌ره‌كی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه به‌ڵام تائیستا كابینه‌ی ده‌یه‌می حكوومه‌ت دروست نه‌كراوه، به‌هۆی ته‌وانه‌بوونی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو شاندی پارتی و یه‌كێتی و مانه‌وه‌ی پرسی دابه‌شكردنی پۆسته‌كان و چه‌ند پرسێكی دیكه، به‌ڵام ئێستا خواستێكی زۆر له‌لایه‌ن لایه‌نه سیاسییه‌كان و خه‌ڵكه‌وه دروست بووه، كه په‌له‌بكرێت له پێكهێنانی كابنیه‌ی ده‌یه‌م، نازم هه‌ركی، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: “پێویستە زوو حكوومەتی تازە لە هەرێمی كوردستان پێكبێت و چیتر پاساو نەماوە بۆ دواخستنی حكوومەت. ئەوانەی كە لە هەڵبژاردن بردویانەتەوە دەبێ بزانن كە خەڵكی كوردستان خواستی ئەوەی هەیە حكوومەت تازە بكرێتەوە و ئەمەش پێویست دەكات كە چیتر پێكهێنانی حكوومەت دوانەخرێ”.
گوتیشی: “دەبێ هەموو لایەنەكان بە كردەیی ئەنجامی هەڵبژاردن قەبووڵ بكەن. ئەم هەڵبژاردنە بە هەموو پێوەرێك ئەو هەڵبژاردنە بوو كە ئەوان داوایان دەكرد، هەم یاساكەی بە مەزاجی ئەوان دەركرا و هەم لایەنی سەرپەرشتیار و تۆماری دەنگدەران ئەوان داوایان كرد. بۆیە دەبێ ئەنجامی هەڵبژاردنیش قەبووڵ بكەن”.
هه‌رله‌م باره‌وه، عه‌لی ره‌شید، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: ” پێویسته هه‌رچی زووه حكوومه ت دروست بكرێت و لایه‌نێك یان چه‌ند لایه‌نێك داواكاریان نه‌بێته رێگر له‌به‌رده‌م پێكهێنانی حكوومه‌ت چونكه هه‌م كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و هه‌م ئه‌مه‌ریكاش له‌زۆر لاوه ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه ناكرێت له‌وه زیاتر حكوومه‌ت دواكه‌وێت جیاله‌وه‌ش پێویسته هه‌موو هێزه براوه‌كان به‌پێی قه‌باره‌ی خۆیان پۆست وه‌ربگرن، ناكرێت فه‌رزی سیاسی خۆیان بكه‌ن و پێكهێنانی حكوومه‌ت دوابكه‌وێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هەموان زیاتر خەمخۆری مووچەخۆرانی كوردستانە، ئەوەتا هەموو بیانووەكانی بڕیوە و رێككەوتنێكی گرنگی لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی كوردستان كردووە. پێویستە خەڵكی كوردستان پشتیوانی لەو ڕێككەوتنە بكەن و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غداش هه‌وڵی حكوومه‌تی هه‌رێم بووه بۆیه زۆر بابه‌ت ماون له رێككه‌وتنی هه‌ولێرو به‌غدا پێویسته له‌گه‌ل ده‌ست به‌كاربوونی حكوومه‌تی نوێ ئه‌و هه‌نگاوانه بنرێت، تا گرفتی موچه‌ش دروست نه‌بێته‌وه.