دوێنێ دووشەممە 17ـی شوباتی 2025، سووپای عێراق لە گوندی شەناغە، هەوڵیاندا ڕێگریی لە جووتیارانی کورد بکەن زەوییەکانیان بکێڵن، جووتیارانی کوردیش ڕووبەڕوویان بوونەوە و گوێیان بە هەڕەشەکانی سووپای عێراق نەدا و دەستیان بە کێلانی زەوییەکانیان کردەوە.ده‌رئه‌نجام گرژی دروست بوو ئاژانسی زاگرۆس لێكه‌وته‌كانی دوای رووداوه‌كه باس ده‌كات.
هه‌ردوێنێ سووپای عێراق ئاماژە بەوە دەکات، بڕیاریان بۆ هاتووە ڕێگریی لە جووتیارانی کورد بکەن زەوییەکانیان بکێڵن، جووتیارانی کوردیش ڕژدن لەسەر ئەوەی زەوییەکانیان بکێڵن و خاکەکەیان بەجێ نەهێڵن.سەرباری فشارەکانی سووپای عێراق و گرژییەکان، جووتیارانی کورد دەستیان بە کێلانی زەوییەکانیان کرد.
له‌كاردانه‌وه‌یه‌كدا سەرۆک بارزانی په‌یامێكی بڵاو كردوه‌ته‌وه و هاتووە: “دیمەنی ئازاردانی جووتیارانی كورد و ڕەفتاری نابەجێی ڕێگریكردن لە جووتیارانی كورد كە بچنەوە سەر زەوییەكانیان، دیمەنی ئەنفال و كیمیاباران و جینۆسایدی ڕۆڵەكانی گەلەكەمان لە سەددەی پێشوو بەبیر دەهێنێتەوە، ئەمە ڕەفتارێكی شۆڤینیانە و بێویژدانانە و تاوانە لەدژی جووتیارە بێتاوانەكانی كورد لە پارێزگای كەركووك دەكرێت كە تەنیا تاوانیان ئەوەیە كوردن و خاوەنی ڕەسەنی زەوییەكانیانن.”
هاوكات، فراكسیۆنی پارتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌لێت: ” جارێكی تر، جوتیارانی كورد لە ناوچەی سەرگەڕان لە پارێزگای كەركووك، ڕووبەڕووی هێرش و پەلاماری بێ‌پاساو بوونەوە، لە كاتێكدا بە زەبری هێز ڕێ لە كاركردن لە زەوییەكانیان دەگرن، هاوكات لە مامەڵەیەكی سەركوتكارانەدا، كە ڕەنگدانەوەی بەردەوامبوونی سیاسیەتی شۆڤێنییە كە بوونی كورد لە ناوچە كێشەلەسەرەكان بە ئامانج دەگرێ. ئەو كردەوانە پێشێلكارییەكی ئاشكرای دەستووری عێراقە و دەستدرێژییەكی ڕوونە بۆ سەر مافەكانی مرۆڤ و هەوڵێكی ئەنقەستانەیە بۆ سەپاندنی واقیعێكی نوێ لە ڕێی بەكارهێنانی هێز و تۆقاندنەوە.
له‌م باره‌وه، یادگار مه‌حمود، په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه خۆشی ئه‌ندامی شاندی په‌رله‌مانه له سه‌رگه‌ران، بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: “به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی كراوه به‌رانبه‌ر به جوتیارانی وكرد ده‌ستدرێژكردنه سه‌ریانه و به‌پێچه‌وانه‌ی رێككه‌وتنی هه‌ولێرو به‌غداشه و رێزنه‌گرتنه له‌بریاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، جیاله‌وه‌ش به‌پێی ماده‌ی 140 ده‌ستوور مامه‌ڵه‌نه‌كراوه، بۆیه ئه‌وه‌ی دوێنێكراوه به‌رانبه‌ر به جوتیارانی وكرد له‌و ناوچانه، جێگای قبوڵكردن نییه، و به‌یاننامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی روونه، كه ناكرێت ئه‌م دۆخه به‌رده‌وامی هه‌بێت، بۆ ئه‌مه‌ش لێژنه‌ی لێكۆلینه‌وه دروستكراوه و ئێمه‌ش له‌په‌رله‌مانی عێراق به‌دواداچون ده‌كه‌ین و رێگا ناده‌ین كه به‌م شێوه‌یه دۆخه‌كه به‌رده‌وام بێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: چه‌ند ئه‌گه‌رێك هه‌یه بۆ دۆخی ئه‌و ناوچانه یه‌كه‌م: به‌داخه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه دۆخه‌كه‌مان بینووه ئاسته‌مه سوپای عێراق له‌و ناوچانه بكشێته‌وه، بۆئه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ش سه‌رنه‌كیشه‌ته سه‌ر رشتنی خوێن له‌و ناوچانه باشتره هێزێكی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌و ناوچانه جێگیربكرێت، له حاڵه‌تێك ئه‌گه‌ر هاتوو مه‌ترسی رشتنی خوێن كرا و دۆخه‌كه له‌ده‌ست ده‌رچوو، یان دووه‌م خاڵ، ئه‌وه‌یه كه بگه‌رێنه‌وه بۆ رێككه‌وتنی كه‌ركووك كه له‌گه‌ل رێككه‌وتنی شه‌نگال پێكه‌وه كاتی خۆی له‌نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌غا واۆژكراوه به‌وه‌ی ته‌نیا پۆلیسی ئتحادی ئه‌و ناوچانه بپارێزرێت و سه‌رجه‌م هێزه‌كان له‌شاره‌كان و گونده‌كان بكشێنه‌وه.
هه‌ر له‌م باره‌وه، د.نه‌هله ئه‌فه‌ندی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ئاژانسی زاگرۆس، رایگه‌یاند: به‌داخه‌وه به‌ئاشكرا سوپای عێراق له‌و سنوورانه هه‌ره‌شه و ده‌ستدرێژی ده‌كه‌نه سه‌ر جوتیارانی وكرد و ناهێلن زه‌ویه‌كانیان بكڵێن، بۆیه وه‌ك فراكسیۆنه وكردستانییه‌كان له‌په‌رله‌مانی عێراقه‌وه هاتونه‌ته ئه‌و ناوچانه داواكارین له‌سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌په‌له ده‌ست وه‌ردان بكات له‌وه‌ی دۆخی ئه‌و ناوچه‌یه نه‌ته‌قێنه‌وه دواتر كۆنترۆڵ نه‌كرێت، چونكه لێره و له‌وێ هه‌وڵ هه‌یه بۆ دروستكردنی گرفت له‌ناوچه‌كه.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: ده‌بێت ئه‌و ناوچانه ته‌نیا پۆلیس پارێزگاری لێبكات، هه‌روه‌ها له‌دوای ده‌ركردنی یاسایی تایبه‌ت به‌خاوه‌ن زه‌ویه‌كان و ره‌تكردنه‌وه‌ی یاسایی كۆنی سه‌رده‌می شۆرش، ئیستا له‌رووی یاساییه‌وه ماف بۆ خاوه‌ن زه‌ویه كوردییه‌كان گه‌راوه‌ته‌وه و ده‌بێت به‌پێی ئه‌و یاسایه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت.