zagros news agency

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەبارەی هەناردەكردنەوەی نەوت كۆ دەبێتەوە

 

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، كۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی دەكات و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان تاوتوێ دەكات.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە 19/2/2025، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی سێ تەوەر کۆ دەبێتەوە.

 

لە كۆبوونەوەكەدا، لەبارەی بەشداریی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی لە لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە دوبەی، هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان و ڕێکارەکانی یەکخستنی کوالێتیی کۆنترۆڵ لە نێوان هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق، گفتوگۆ دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

شارەوانیی بنەسڵاوە دوو گەڕەك لە هەڵدانی درۆنێك ئاگادار دەكاتەوە

سەڵاح

لیستی مووچە رەوانەی بەغدا دەکرێت

یاسین

لە پارێزگای دیالە ژمارەی حاڵەتەکانی خۆکوشتن زیادی کردووە

سەڵاح