zagros news agency

بەهۆی هاورەدەكردنی ئاژەڵی قاچاغەوە نەخۆشییەكی كوشندە لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق بڵاو بووەتەوە

 

نەخۆشییەكی كوشندەی ئاژەڵی لەناو ڕەشەوڵاخەكانی عێراق بڵاو بووەتەوە و ئەوەش بووەتە هۆی زیانێكی زۆر لە ئاژەڵداریی خەڵك لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق.

دکتۆر عوسمان جەمال، پسپۆڕی نەخۆشیە گوازراوەكان، لەوبارەیەوە دەڵێ: “نەخۆشیەکی ڤایرۆسی لە ناوەڕاست و باشووری عێراق بڵاو بووەتەوە، بووەتە هۆی مردنی ژمارەیەکی زۆر مانگا و گامێش و هۆکارەکەی هاوردەکردی قاچاخی ئاژەڵی زیندووە بۆ عیراق، بێ ڕەچاوکردنی مەرجی ڤێتیرنەری.”

دەشڵێت: “دوای پەیوەندیکردن بە لایەنی پەیوەندیدار لە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، بۆم دەرکەوت ئەو نەخۆشییە نەخۆشیی “تەبەق”ە، خاڵی گرنگ ئەوەیە بۆ مرۆڤ ناگوازرێتەوە، تەنها دەبێتە هۆی کوشتنی ئاژەڵی کاوێژکار. ئەگەر ڕێوشوێنی توند نەگیرێتە بەر، ئەگەری گەیشتن بۆ هەرێمیش هەیە.”

وەزارەتی كشتوكاڵی عێراقی فیدراڵ، ئاماژەی بە مردنی 654 سەر ڕەشەوڵاغ داوە بەهۆی ئەم نەخۆشییەوە. هەروەها 2 هەزار و 400 سەری دیكە تووشی نەخۆشییەكە بوونە، ئەمەش زیاتر ناوچەكانی بەغدا و بابل و نەینەوای گرتووەتەوە.

نەخۆشیی تەبەق نەخۆشییەكی ڤایرۆسییە كە دەبێتە هۆی تا و نەبوونی ئارەزووی خواردن و برین لە سم و دەمی ئاژەڵدا و پاشان مردنی.

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، بۆ ئەو مەبەستە لیژنەیەكی پێك هێناوە تاكوو لە زیانەكانی بكۆڵدرێتەوە و چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

گڕۆسی: دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران تاکە دەرفەتی چارەسەری کێشەی ئەتۆمییە

یاسین

نووسانی دەنگ دەشێت ئاماژە بێت بۆ چ نەخۆشییەک؟

lana

پێشبینی ئامادە نەبوونی بەشێکی زۆری ستافی یانەی پاریس سانجێرمان لە مەراسیمی دابەشکردنی باڵۆندۆر دەکرێت

یاسین