zagros news agency

دەم پارتی: ئۆجەلان کۆتایی ئەم مانگە پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاودەکاتەوە

توڵای هاتیمئۆغڵولاری، هاوسەرۆکی دەم پارتی ڕایگەیاند، عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، کۆتایی ئەم مانگە یان سەرەتای مانگی داهاتوو بانگەوازێک بڵاودەکاتەوە.
هاتیمئۆغڵولاری ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت ئۆجەلان لە چوارچێوەی پەیامێکدا بانگەوازەکەی ئاراستە بکات.
ئەم لێدوانەی هاوسەرۆکی دەم پارتی لە کاتێکدایە پێشتر زانیارییەکان ئاماژەیان بەوەدەکرد، پەیامەکەی ئۆجەلان بە شێوەی ڤیدیۆیی دەبێت. بەڵام یڵماز تونچ، وەزیری دادی تورکیا ڕایگەیاندووە، یاسای تورکیا ڕێگە بەوە نادات بەندکراوێک لە ڕێگەی ڤیدیۆوە پەیام بڵاوبکاتەوە.
وەزیری دادی تورکیا گوتوویەتی: ئامانجی تورکیا پاککردنەوەی وڵاتەکەیەتی لە تیرۆر، کە لە ماوەی 40 ساڵی ڕابردوودا زیانێکی گەورەی بەم وڵاتە گەیاندووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وزیری تەندروستیی لوبنان: هەر ئەمڕؤ ٥١ کەس به هۆی بۆمبابارانی ئیسرائیل کوژراون

یاسین

ئاری نانه‌كه‌لی بۆ زاگرۆس: ویستی هه‌رێمی كوردستان به‌رانبه‌ر به‌به‌غدا گۆڕاوه‌ ناكرێت هه‌موو رۆژێك شاندێك بۆ موچه‌ بچێته‌ به‌غدا

سەڵاح

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە لیژنەی شەهیدان و قوربانییان و زیندانییانی سیاسی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات

یاسین