zagros news agency

تورکیا ماڵی هاوڵاتیان لە گوندەکانی تل تەمر و کۆبانێ تۆپباران و بۆمباباران کرد

چاودێری سووریای مافی مرۆڤ ڕایگەیاندووە، تورکیا لە هێرش بۆ سەر ڕۆژاوای کوردستان بەردەوامە و لە چوارچێوەی ئەم هێرشانەدا تۆپخانەی تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی سەر بەم وڵاتە کە لە شاری سەرێ کانێ نیشتەجێن، گوندی عەبوشی سەر بە تل تەمر بە توندی تۆپباران کردووە.
چاودێرییەکە گوتیشی، ئەم هێرشانە ئەمڕۆ بەیانی کراون و زیانی ماددیی بە ماڵی هاوڵاتیان گەیاندووە.
بە گوتەی ئەم چاودێرە، لە هەمان کاتدا فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا گوندەکانی کۆبانێشیان بۆمباباران کردووە، بەڵام هەتا ئێستا زیانەکانی هێرشەکە ئاشکرا نەکراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

هۆکارەکانی دابەزینی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی ئاشکرا دەکرێت

یاسین

سەرۆکوەزیرانی بەنگلادیش دەستی لەکار کێشایەوە و هەڵات

سەڵاح

دەست بەدابەشکردنی چەکی پارەی گه‌نمی جووتیاران دەکرێت

سەڵاح