وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریاك ڕایگه‌یاند، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ماركۆ ڕۆبیۆ و محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گفتوگۆیان له‌باره‌ی هاوبه‌شی ستراتیژی نیوان هه‌ردوو وڵات كردووه و جه‌ختیان له‌سه‌ر گرینگی سه‌قامگیری و سه‌روه‌ری عێراق كردووه‌ته‌وه.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌شدا هاتووه، هه‌ردوولا باسیان له كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژموونی ئێران و به‌رده‌وامیدان به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش كردووه بۆ ڕێگریكردن له دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی و ناسه‌قامگیركردنی ناوچه‌كه.
ده‌شڵێت هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌ووه‌ی پێویهیسته عێراق له‌ڕووی ووزه‌وه پشت به‌خۆی ببه‌ستێت بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی بۆری عێراق-توركیا و ڕێزگرتن له به‌نده‌كانی گرێبه‌ستی كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان له عێراق و ڕاكێشانی وه‌به‌رهێنانی زیاتر.
له‌كۆتاییشدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گوتویه‌تی نابێت سووریا ببێت به مۆڵگه‌یه‌كی ئازادی تیرۆر و هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر دراوسێكانی و هه‌ردوولاش به‌رده‌وام ده‌بن له گفتوگۆ له‌باره‌ی كێشه‌كانی ناوچه‌كه و به‌ره‌وپێشبردنی ڕێككه‌وتنی ئه‌منی نێوان عێراق و ئه‌مریكا.