دوێنێ شەممە، روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگه‌یاند، له حه‌له‌ب بەهۆی بەردەوامیی هێرشەکانی تورکیا بە ئامانجی کۆنتڕۆڵکردنی بەنداوی تشرین و دەوروبەری و چەند ناوچەیەکی تر لە ڕۆژئاوای گوندی عین عەرەب (کۆبانی)، ژمارەی قوربانییەکان لە ناوچە جیاوازەکانی سوریا ڕوو لە زیادبوونە، بەجۆرێک تەنیا لەمانگی شوباتی ئەمساڵ، دەیان هاوڵاتیی مەدەنی کوژران و برینداربوون.
هه‌روه‌ها ده‌یان گوللـه‌هاوه‌ن ئاراسته‌ی گوندەکانی تینە و جەعکە و بیر حەسون و غەسق و دیکان و مەلحە و ئهلسنعە كراون.
ڕوانگەی سوری ئاماژه به‌وه‌ش كرد: لەماوەی مانگی كانونی دووه‌می ئەمساڵدا تا ئێستا، فڕۆکەکانی تورکیا هەشت جار بۆردومانی ناوچە جیاوازەکانی سوریایان کردووە و بەهۆیەوە 630 کەس گیانیان لەدەستداوە کە لەو ڕێژەیە 56 کەسیان مه‌ده‌نین، كه له‌ناویاندا حه‌وت ئافره‌ت پێنج مندال و رۆژنامه‌نووسێك هه‌ن، هه‌روه‌ها ٢٥ ئەندامی هەسەدەش لەناو قوربانییەکاندا هەن و سێ سەربازی پله به‌رزی تورکیاش کوژراون.
دوای کۆتایی هاتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد سەرۆکی پێشووی سوریا لە مانگی لە ڕێکەوتی 8ی كانوونی یه‌كه‌می سالی پار، گروپەکانی نزیک لە تورکیا هێرشی بەرفراوانیان بۆسەر ناوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستپێکرد و تا ئێستاش هێرشەکان درێژەیان هەیە و ئامانجی سەرەکی تورکیاش کۆنتڕۆڵکردنی بەنداوی تشرینە هەر بۆیە چەندین جار ناوچەکانی دەوربەری ئەو بەنداوەیان بۆردمان کردووە.