zagros news agency

زێلێنسكی: لابردنی من لە سەرۆكایەتیی ئۆكراینا ئاسان نییە

 

زێلێنسكی، سەرۆكی ئۆكراینا، ڕایدەگەیەنێ، كە گۆڕینی ئەو لە پۆستی سەرۆكی وڵاتەكەی ئاسان نییە و پێی وایە ڕێگریكردن لە خۆبەربژێركردنی، تەحەدایەكی سەخت و ئاڵۆزە.

ئەمڕۆ دووشەممە 3/3/2025، سەرۆكی ئۆكراینا ڤۆلۆدمێر زێلێنسكی، دووپاتی كردەوە، كە گۆڕانكاریپێكردنی لە پۆستی سەرۆكی وڵاتەكەی ئاسان نییە، لە كاتێكدا سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ دەیەوێ، زێلێنسكی دەستبەرداری پۆستەكەی بێ، بەهۆی ڕەتكردنەوەی داواكارییەكانی ڕووسیا.

ئەو لێدوانەی زێلێنسكی دوای ئەوە دێ، هەفتەی ڕابردوو لە كۆشكی سپی لە كۆبوونەوەی نێوان ترەمپ و جێگرەكەی لەگەڵ زێلێنسكی، ترەمپ، زێلێنسكیی بە دیكتاتۆر ناو برد. بەهۆی ئەوەی هەڵبژاردنی دواخراوی ئەنجام نەداوە بە پاساوی شەڕەوە.

زێلێنسكی ڕایگەیاند: كارەكە تەنیا وابەستە نییە بە ڕێكخستن و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەوە، بەڵكوو بەو هەوڵانەوە وابەستەیە كە ڕێ لە بەربژێربوونم دەگرن، ئەوەش تەحەدایەكی ئاڵۆزە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەردەوامە لە دابەزین

سەڵاح

لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ەوە گروپی چەکدار ٧٠جار هێرشیان کردووەتە سەر بنکەکانی ئەمریکا

سەڵاح

قامیشلۆ…به‌ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێک دایک و کوڕێک گیانیان له‌ده‌ستدا و ده‌گوترێت ده‌ستی توركیای تێدابێت

سەڵاح