zagros news agency

رێباز حەملان داوای دەست لەکارکێشانەوەی پێشکەش کردووە

 بەهۆی دروستبوونی کێشە لەنێوان رێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق و تەیف سامی وەزیری دارایی، لەسەر مووچەی مانگی دوازدە و کێشە داراییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، رێىاز حەملان ماوەی مانگێکە دەوام ناکات.

تەنانەت کێشەکان گەیشتووەتە ئاستێک رۆژێک لەنێو وەزارەتی دارایی و لەبەر چاوی بەڕیوەبەرە گشتیەکان دەمەقاڵێ لەنێوانیان دروستبووە. دواتر کێشەکان گەورەتربوون و رێباز حەملان لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی کۆبووەوە، بەڵام کێشەکان چارەسەر نەبوون و گەورەتربوون، رێباز حەملانیش دەستلەکارکێشانەوە پێشکەش دەکات و ئەو ئێستا چاوەرێی وەڵامی فەرمیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنچیلۆتی؛ بەداخەوە ڤاڵڤێردی پاسپۆرتی بەڕازیلی نییە

یاسین

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی بەلجیکا کۆبووەوە

یاسین

یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو دەکاتەوە

سەڵاح