zagros news agency

هاتووچۆی هەرێمی کوردستان گۆڕینی سیستەمی مۆڵەتی شۆفێری ڕاگەیاند

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان، گۆڕینی سیستەمی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری ڕاگەیاند.

دووشەممە، 3-3- 2025، بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، سیستەمی نوێی مۆڵەتی شۆفێری گۆڕدرا بۆ سیستەمێكی نوێی مۆدێرن، لە پێناو زیاتر وشیاری و وریای شۆفێر و ناساندنی گشت سێکتەرە گرنگەکانی شوفێریکردن لە پێناو سەلامەتی بۆ هەموو لایەک، بەو شێوەیەی خوارەوە.

یەكەم: نۆرەكانی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری جۆرەكانی (A B C1) كە چوونەتە پڕۆسەی تاقیكردنەوەی تیۆری و پراكتیكی هەر بە سیستەمی بەركاری پێش دەرچوونی ئەو بڕیارەیە دەبێت.

دووەم: هەر نۆرەیەك كە نەچووبێتە پڕۆسەی كرداری هەموو نۆرە گرتنێكی نوێ بۆ دەرهێنانی مۆلەتی شوفێری گشت جۆرەكانی(A B C D T) بە سیستمی نوێ جێ بەجێ دەكرێت.

سێیەم: دەكرێت خاوەنی مۆڵەتی جۆری (B) ئۆتۆمبێلێک لێبخورێت، كە كۆی گشتی (ئۆتۆمبێل و سەرنشین و بارەكەی) لە (3.5) سێ تۆن و نیو زیاتر نەبێت و جۆرەكانی پیك ئاپ و ئۆتۆمبیلی دوو تەنیش دەگرێتەوە، هەروەها دەكرێت ئامێرەكانی بیناسازی و كشتوكاڵیش لێبخورێت، بە مەرجێك كێشی لە (3.5) سێ تۆن و نیو زیاتر نەبێت و خێرایی ئامێری بیناسازی لە (60)كم لە كاتژمێرێكدا زیاتر نەبێت، هەروەها ئامێری كشتوكاڵی خێرایی لە (40)كم زیاتر نەبێت.

چوارەم: وانەکانی تیۆری کە (21) کاتژمێرە دەخوێنن، واتە ڕۆژانە (3) کاتژمێر بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ وانەکانی تیۆری تەواو دەخوێنرێت.

پێنجەم: وانەکانی پراکتیکی (12) کاتژمێر بە کرداری لەگەڵ ڕاهێنەر شۆفێری دەکەن، پاشان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ لە بەشی مۆڵەت شۆفێری تاقی کردنەوەکانی تیۆری ئەنجام دەدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

چامپیۆنزلیگ.. پاریس ڕزگاری بوو و مانسیتیش کەوتەوە تەڵەی ئینتەرەوە

یاسین

ته‌نیا 10 ڕۆژ ده‌رفه‌تی به‌شداریكردن له‌ پێشبڕكێی دیزاینكردنی پرۆپۆزه‌ڵی گراند پاركه‌كه‌ی هه‌ولێر ماوه‌

دڵشاد

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لەبارەی هەژماری من

یاسین