zagros news agency

محەمەد جەواد زەریف دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستی جێگری سەرۆککۆماری ئێران پشتڕاست کردەوە

محەمەد جەواد زەریف، جێگری سەرۆککۆماری ئێران بۆ کاروباری ستراتیژی، هەواڵی میدیاکان دەربارەی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پشتڕاست کردەوە و لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (تویتەری پێشوو) ڕایگەیاند، لەسەر داوای موحسین ئێژەیی، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی وڵاتەکەی، لە پۆستەکەی دەستی لەکار کێشاوەتەوە.
زەریف نووسیویەتی: “سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری پێشنیاری پێ کردم بۆ ئەوەی گوشارەکان لەسەر حکوومەت زیاتر نەبن، من بگەڕێمەوە زانکۆ، منیش هەر خێرا قبووڵم کرد.”
ناوبراو دەڵێت لە شەش مانگی ڕابردوودا بێڕێزی زۆر بە خۆی و خێزانەکەی کراوە و ئەم ماوەیە دژوارترین ڕۆژانی خزمەتی چل ساڵەی ڕابردووی بووە، بەڵام لە دەست دژوارییەکان ڕای نەکردووە.
ڕەخنەگرانی سەرۆککۆماری ئێران دەڵێن، بەهۆی ئەوەی دوو کوڕی محەمەد جەواد زەریف، ڕەگەزنامەی ئەمریکییان هەیە، سپاردنی پۆستی جێگری سەرۆککۆمار بە ناوبراو نایاساییە.
ئاژانسی فارس‌نیوزیش ڕایگەیاندووە، تا ئێستا مەسعوود پزشکیان، دەستلەکارکێشانەوەکەی زەریفی پەسند نەکردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران کوژرانی دوو فەرماندەی دیکەی پشتڕاست کردەوه

سەڵاح

مۆڵەتەکەی ترەمپ بۆ مادۆرۆ کۆتایی هات

سەڵاح

لالیگا.. دێربی ئاگرینی مەدرید لە سوودی بەرشەلۆنە کۆتاییهات

یاسین