zagros news agency

وردەکاریی دامەزراندنی گرێبەستی 500 کەس لە پارێزگای هەڵەبجە

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری  حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، خشتەی زانیارى و وردەکاریی دەرچوانی دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست بۆ پارێزگای هەڵەبجە لەلایەن ئەنجومەنی ڕاژەی گشتییەوە بڵاو كرایەوە.

وتیشی، خشتەكە ناوی سیانی و جۆری پۆست و شوێنی نیشتەجێبوون و وەزارەت و لایەنی نەبەستراو بە وەزارەتی دیاریكراو بۆ ئەنجامدانی ڕێكاری دەستبەكاربوون و شوێنی دەوامی فەرمیی تێدا دیاری كراوە، ئەمەش بە ڕەچاوکردنى بڕگەى (2) لە بڕیارى ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (269) لە 5/2/2025.

ڕۆژی 22ـی شوباتی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، سەردانی شاری هەڵەبجەی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی کارگێڕیی سنوورەکە کۆ بووەوە؛ یەکێک لە بڕیارەکانی بریتى بوو لە دامەزراندنی 500 کەسی بە شێوەی گرێبەست بۆ پارێزگاکە.

 

بۆ بینینی خشتەکە: كرته‌ بكه‌

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاسایشی ناوخۆی شێخ مەقسوود: بەبێ دوودڵی بەردەوام دەبین لە خەبات بۆ پاراستنی کەرامەتی گەلەکەمان

سەڵاح

دۆڵه‌مه‌ری بۆ زاگرۆس: فه‌ره‌نسا په‌یامی خۆیان گه‌یاندوه‌ته‌وه‌ سه‌رۆك بارزانی به‌بێ سه‌رۆك بارزانی هیچ بریارێكی گرنگ نادرێت

سەڵاح

بەتۆمەتی بەرتیل وەرگرتن بەڕێوەبەرێکی پێشووی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەرەکان دەستگیرکرا

یاسین