ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

جەی دی ڤانس باشترین ڕێگە بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی لە ئۆکرانیا، پێدانی کانزاکانە بە ئەمەریکا

جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا، ڕەتیدەکاتەوە لەسەر هێزی ئاشتیپارێزی ئۆکرانیا، بێڕێزی بە بەریتانیا و فەرەنسا کردبێت.
لێدوانەکانی جەی دی ڤانس، دەربارەی هێزی ئاشتیپارێزی ئەورووپی کە پلانی بۆ دانراوە لەلایەن بەریتانیا و فەرەنساوە سەرکردایەتی دەکرێت، نیگەرانی لەو دوو وڵاتە بەدوای خۆیدا هێناوە.
جێگرەکەی سەرۆکی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەدا، لێدوانەکەی بەرامبەر بە بەریتانیا و فەرەنسا نەبووە و ئەوان لەتەک ئەمەریکییەکان شەڕیان کردووە.
دووشەممە، جەی دی ڤانس بە کەناڵی فۆکس نیوزی ڕاگەیاندبوو، باشترین ڕێگە بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی لە ئۆکرانیا، پێدانی کانزاکانی ئۆکرانیایە بە ئەمەریکا.
گوتیشی “ئەوە ڕێگەیەکی باشترە بۆ دڵنیاییدانی ئاساییشی ئۆکرانیا لە هەبوونی 20,000 سەرباز لە هەندێک وڵاتی هەڕەمەکی کە ماوەی 30 یان 40 ساڵە شەڕیان نەکردووە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی بەلجیکا لە عێراق و ئوردن دەکات

سەڵاح

بڕیارێك لە سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان

سەڵاح

چین خێراترین شەمەندەفەری لە جیهان دروست کرد

یاسین