zagros news agency

هەولێر.. 500 نەمام لە پارکی هەوار چێندران

 

 

پارێزگای هەولێر ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و ئاماژە بەوە دەدات، 500 نەمام لە پارکی هەوار چێندران و هەنگاوەکانی زیاتر سەوزکردنی پارکەكە بەردەوامە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 5/3/2025، پارێزگای هەولێر ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە، تێیدا هاتووە: “تیمەکانی ئەندازەی پارکەکان لە پارکی هەوار، لە قۆناغی یەکەم دەستیان بە چاندنی 300 شمشار، 100 دەدۆنیا و 100 گوڵەباخ، كرد.”

ئەوەش خراوەتە ڕوو، هەنگاوەکانی زیاتر سەوزتر کردنی پاركەكە بەردەوامن، بۆ ئەمساڵ ڕێژەیەکی زۆری دار و گوڵی لێ دەچێندرێت، تاوەکوو کەشێکی تەندروست و سیمایەکی جوان پێشکەش بە خەڵكی بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕێکخراوی نەتەوە یەک‌گرتووەکان: ٥٠ هەزار کەس لە سووریا ئاوار بوون

سەڵاح

پلەکانی گەرما دادەبەزێت

یاسین

بە سەرکردایەتی تەمیرۆڤ هەولێر لە موسڵی بردەوە

یاسین