zagros news agency

دابەزینی نرخی دراوی بیانی لە بازاڕی دراوی ئێران

شارەزایان دەڵێن ئەگەری نێوەندگیریی ڕووسیا لە نێوان ئێران و ئەمریکا نرخی دۆلاری دابەزاندووە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە هەواڵییەکانی ناوخۆی ئێرانەوە بڵاوکراونەتەوە، نرخی دراوی ئەمریکا لە نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ی ئاداری ٢٠٢٥، پاش ماوەیەکی درێژی بەرزبوونەوەی بەردەوام، بۆ ژێر هەشتا و نۆ هەزار و نەوەد تمەن دابەزی.
شارەزایانی ئابووری پێیان وایە ئەم دابەزینە پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە بڵاوبوونەوەی هەواڵی هەوڵەکانی ڕووسیا بۆ دروستکردنی پەیوەندی و گفتوگۆ لە نێوان تاران و واشنتۆنەوە هەیە.
لە ڕۆژانی دواییدا، هاتنەگۆڕێی بابەتی لێپرسینەوە و لادانی عەبدولناسر هیممەتی لە پۆستی وەزارەتی ئابووری، هاوکاریی ڕەوتی دابەزینی نرخی دراوی بیانی کردووە.
شایانی باسە گۆڕانکارییە توندەکانی نرخی دراو، دابەزینی بەهای تمەن، قەیرانی بەرزبوونەوەی نرخەکان و گرانبوونی پێداویستییە سەرەکییەکانی ژیان لە گرنگترین ئەو هۆکارانە بوون بۆ لێپرسینەوە لە هیممەتی خرابوونە ڕوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

ئەمەریکا: کاتی هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دیار نیيە

سەڵاح

پێشبینی پله‌كانی گه‌رما

سەڵاح