نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەیان بەرزبونەوەیەکی کەمی تۆمارکردوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە (65) دۆلار لەبازاڕەكانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەی 58 سەنت بەرزبوەتەوە.
هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (61) دۆلار و (51) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەی 63 سەنت بەرزبوەتەوە.

