zagros news agency

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەك نووسەر و ڕۆشنبیری عەرەب دەكات

 

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 10ی نیسانی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەك ئەدیب و نووسەر و كەسایەتیی ڕۆشنبیری عەرەب كرد كە بە مەبەستی بەشداری لە حەڤدەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی كتێب سەردانی هەولێریان كردووە.

لەو دیدارەدا شاندی میوان ستایشی ڕۆڵی سەرۆك بارزانیان كرد لە پێشخستنی كولتووری دیالۆگ و پێكەوەژیانی سیاسی و فەرهەنگی لە هەرێمی كوردستان و عێراق، هەروەها بەردەوامیی پێشانگەی ساڵانەی كتێب لە هەولێر و هەوڵەكانی بەڕێز فەخری كەریم و دەزگەی ئەلمەدایان لە كردنەوەی پێشانگەی كتێبیان بەرز نرخاند و ئاماژەشیان بەوەدا پێشانگەی كتێب و چالاكیی هاوشێوەی فەرهەنگی فاكتەری بەهێزن بۆ پێشخستنی كۆمەڵگە و پەیوەندیی نێوان شارستانیەتەكان و دەوڵەمەندكردنی زمان و ئەدەبی گەلانی ناوچەكە.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی بە گەرمی بەخێرهێنانی شاندی میوانی كرد و لە گوتەیەكدا ڕۆشنایی خستەسەر ڕۆڵی زانایان و ئەدیبانی گەورەی كورد لە خزمەتكردنی فەرهەنگ و ئەدەبی كوردی و گەلانی ناوچەكە و فەرهەنگ و ڕۆشنبیریی وەك بنەمایەكی گرنگ بۆ لێكتێگەیشتنی نێوان نەتەوە و گەلانی ناوچەكە وەسف كرد. هەروەها كورتەیەكی لە مێژووی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و ئەو نەهامەتیانەی بەسەر گەلی كوردستاندا هاتووە بۆ شاندی میوان خستەڕوو.

لە بەشێكی تری ئەو دیدارەدا ئەندامانی شاندی میوان پەیوەست بە دۆزی كورد و بارودۆخی سیاسی و گۆڕانكاری و ئەگەر و پێشهاتە تازەكانی سووریا و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كۆمەڵێك پرسیار و ڕا و بۆچوونیان ئاراستەی سەرۆك بارزانی كرد و سەرۆك بارزانیش وەڵامی پرسیار و تێبینیەكانی دایەوە.

May be an image of 2 people, dais and text

May be an image of 7 people, the Oval Office and text

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمەریکا تەواوى هێزەکانى لە پایتەختى نەیجەر کشاندەوە

سەڵاح

پرێمەرلیگ.. مانسیتی لەدوا خولەکەکان خۆی لە چنگی ئارسناڵ ڕزگارکرد

یاسین

داهاتووی ئەستێرەیەکی ڕیال مەدرید یانەکەی خستۆتە ژاوە ژاو

یاسین