zagros news agency

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ئاگادارییه‌كی بەپەلەی بۆهاووڵاتیانی کەرکووک و دەوروبەری بڵاوكرده‌وه‌

 

ئاگاداری بەپەلە لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆهاووڵاتیانی شاری کەرکووک و دەوروبەری تەنها ١٥ ڕۆژ ماوە.

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بڕیاری ماوەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی دەرکرد، ماوەکە بۆ ماوەی یەک مانگە لە ٢٥ی ٣ی ٢٠٢٥وە دەست پێ ئەکات بۆ ٢٥ی ٤ی ٢٠٢٥ کۆتای دێت ئەم حاڵەتانە

١-  (التسجیل لأول مرة) تۆمارکردن بۆ یکەمجار.

دەنگدەر ئەتوانێ خۆی تۆمار بکات ئەوانەی هەتا ئێستا خۆیان تۆمار نەکردوە بە هەر هۆکارێک.

٢- (الاضافة) زیادکردن

٢- ئەو دەنگدەرانەی کە لەدایکبووی ٢٠٠٧ بەرەو خوارەوەن ئەتوانن خۆیان تۆمار بکەن.

٣- (التغییر) گۆرانکاری

ئەو دەنگدەرانەی کەخوازیارن بنکەی دەنگدانیان لەسنووری نێو پارێزگا بگۆڕن لەبنکەیەکەوە بۆ بنکەیەکی دیکە.

بەڵام ئەگەر دەنگدەر بیەوێت لەپارێزگایەکەوە بۆ پارێزگایەکی دیکە خۆی بگوازێتەوە ئەوە پێویستە فۆڕمی خۆراکی (٢٠٢١-٢٠٢٢)ی ئەو پارێزگایەی هەبێت کەخوازیارە خۆی بۆ بگوازێتەوە.

تێبینی:-

*دەنگدەرانی سنووری پارێزگای ( کەرکوک و صلاح الدین و نینوى الانبار) ئەتوانن لەپارێزگایەکی دیکەوە خۆیان بگوازنەوە بۆ ئەم پارێزگایانە یان بەپێچەوەانەوە بەو مەرجی فۆرمی خۆراکیان پێش ڕێکەوتی (٩ی ١٢ی ٢٠١٣) گواستبێتەوە ئەو پارێزگایەی کە بنیازن خۆیانی بۆ بگوازنەوە.

*لەهەموو پارێزگاکان دەنگدەر بۆ هەیە خێزانی بگوازێتەوە بۆ بنکەی دەنگدانی خۆی،بەو مەرجەی گرێبەستی هاوسەرگیری هەبێت.

*هەروەها منداڵ (کوڕ یان کچ ) کەهاوسەرگیرییان نەکردبێت ئەتوانن خۆیان بگوازنەوە بۆ شوێنی دەنگدانی سەرۆکی خێزانەکەیان.

٤- (التصحیح) ڕاستکردنەوە.

ئەو دەنگدەرانەی کە کێشەیان هەیە لەناوەکانیان یان لەڕێکەوتی لەدایکبوونیان یان لە وێنەی سەر کارتەکانیان یانیش کێشە لەکارتەکانیان،ئەتوانن سەردانی بنکەی تۆمارکردن بکەن بۆ ڕاستکردنەوەی داتاکانیان.

٥- (الحذف) سڕینەوە.

ئەگەر دەنگدەرێک مردووبێت کەسێکی نزیکی خۆی بۆی هەیە ناوی لەتۆماری دەنگدەران بسڕێتەوە،بەو مەرجەی بەڵگەی پێویستی پێشکەش بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی: پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە

یاسین

ئەمەریکا پێشنیارێکی نوێ بە ئیسرائیل دەدا

سەڵاح

به‌ وێنه‌… هه‌ڵگرتنی ریكلام و تابلۆ نایاساییه‌كان له‌لایه‌ن شاره‌وانی هه‌ولێر

سەڵاح