zagros news agency

لەدوای ڕووخانی ئەسەدەوە زیاتر لە ملیۆنێک و 400 هەزار ئاوارە و پەنابەری سووری گەڕاونەتەوە

ئەمڕۆ شەممە، 12-4-2025 کۆمیساریی باڵای پەنابەرانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەدەوە، نزیکەی 400 هەزار پەنابەرانی سووری لە وڵاتانی دراوسێ گەڕاونەتەوە وڵاتەکە.
کۆمیسیار ئەوەشی خستەڕوو، لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، زیاتر لە یەک ملیۆن ئاوارە ناوخۆییەکان گەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان، بەمەش کۆی ژمارەی گەڕاوەکان گەیشتووەتە زیاتر لە ملیۆنێک و 400 هەزار کەس.
لە ڕاپۆرتەکەدا هۆشداری دراوە، بەپێی خەملاندنەکان دەبێت ئەمساڵ ملیۆنێک و 500 هەزار پەنابەری سووری بگەرێنەوە شوێنەکانیان، بەڵام ڕەنگە ئەمە ڕوونەدا، چونکە هەندێک لە ئاوارە و پەنابەرەکان، جارێکی دیکە ناچار بکرێنەوە ماڵەکانیان جێبهێڵنەوە ئەگەر هاواکاریی دارایی نەکرێن.
ڕێکخراوەکەی سەر بەنەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوە ش کردووە، نزیکەی 16.7 ملیۆن کەس لە ناوخۆی سووریا کە دەکاتە نزیکەی 90%ی دانیشتووان، پێویستیان بە جۆرێک لە هاوکاری مرۆیی هەیە، لە کاتێکدا زیاتر لە 7.4 ملیۆن کەس لە ئاوارەی ناوخۆییدان.
ڕێکخراوی ‘یو ئێن ئێچ سی ئار’ ئۆپەراسیۆنێکی هاوکاری بۆ پشتگیریکردن لە گەڕانەوەی یەک ملیۆن و 500 هەزار پەنابەر و دوو ملیۆن ئاوارە ناوخۆیی بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان تا ساڵی 2025 ڕاگەیاند، بەڵام تاوەکوو ئێستا ئەو بەڵێنە داراییانەی پێیدراوە لە 71 ملیۆن دۆلار تێپەڕی نەکردووە، لە کۆی ئەو 575 ملیۆن دۆلارەی کە پێویستە بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەکانی لە ناوخۆی سووریا.
جەختیشی کردەوە، ئەگەر بودجەی زیاتر دابین نەکرێت، تەنیا دەتوانێت هاوکاری ژمارەیەکی سنووردار لەو کەسانە بکات کە ئارەزووی گەڕانەوەیان هەیە، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ژمارەی ئاوارە و پەنابەرە گەڕاوەکانی سووریا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بوومەلەرزەیەکی بەهێز ئیستانبوڵی هەژاند

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا زیاتر دابەزی

سەڵاح

ئیسپانیا.. لە پێكدادانی دوو شەمەندەفەردا 39 كەس گیانیان لەدەست دا و ماتەمینیی گشتی راگەیاندرا

یاسین