zagros news agency

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا زیاتر دابەزی

 

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێ هەریەکە لە نەوتی خاوى برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش نرخەکانیان دابەزینیان تۆمارکردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە ، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا گورانکاری بەسەرداهاتوە دابەزین لە نرخەکەیدا تۆمارکردوە و هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت (Brent)  لە بازاڕەکانی جیهاندا بە $60.44 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ 31 سەنت لە نرخەکەی دابەزیوە.

هاوكات، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش بە (WTI) $56.97 سەنت  لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ 35 سەنت لە نرخەکەی دابەزیوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سێنتکۆم: بەندەرەکانی ئێرانمان بەتەواوی گەمارۆ داوە

یاسین

لاڤرۆڤ چالاکییەکانی ناتۆ لە جەمسەری باکوور بە “هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ” بۆ سەر ڕووسیا ناو دەبات

سەڵاح

پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە

یاسین