zagros news agency

سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ئه‌مینداری گشتیی کۆمکاری وڵاتانی عه‌ره‌بی کۆبووەوە

 

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2025/4/12 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، لە چوارچێوەی کارنامه‌که‌یدا له‌ کۆڕبه‌ندی دیپلۆماسیی ئانتالیا، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌حمه‌د ئه‌بو‌لغه‌یت، ئه‌مینداری گشتیی کۆمکاری وڵاتانی عه‌ره‌بی، کۆبووه‌وه‌.

له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا پەیوەندییەکانی عێراق و هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ کۆمکاری عه‌ره‌بی تاوتوێ كران، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر – به‌غدا، پێشهاته‌ سیاسییه‌کانی عێراق و ناوچه‌که‌، گرنگيى پاراستنى سه‌قامگیری و به‌هێزکردنی دیالۆگ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌.

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی ستايشى هه‌وڵه‌كانى کۆمکاری وڵاتانی عه‌ره‌بی بۆ پاراستنى ئاشتی و سه‌قامگیری له‌ ناوچه‌که‌ كرد، هه‌روه‌ها ڕۆڵى به‌ڕێز ئه‌بولغه‌یت و كۆمكارى له‌ لێكنزيككردنه‌وه‌ى بۆچوونى وڵاتانى ئه‌ندام، به‌ ئه‌رێنى هه‌ڵسه‌نگاند. لای خۆیەوە، به‌ڕێز ئه‌مینداری گشتیی کۆمکاری عه‌ره‌بی، به‌ره‌وپێشچوون و ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستانى له‌ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌، به‌ گرنگ له‌ قه‌ڵه‌م دا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

زاگرۆس زانیاری له‌سه‌ر یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكرا ده‌كات

سەڵاح

تانکی ئیسرائیل چوونە قوڵای شاری قونەیتەرەی سووریا

سەڵاح

لە كۆی 180 وڵات، عێراق لە ریزی 10 پیسترین وڵاتانی جیهاندایە

سەڵاح