سەرۆکی مەهەپە، دەوڵەت باخچەلی، داوا لە دادگای تورکیا دەکات سەرجەم کاروبارەکانی پرۆسەی دادگاییکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی پێشووی شارەوانی ئیستانبوڵ تەواو بکات و بڕیاری کۆتایی لەسەر دۆسیەکەی بدات.
سەرۆکی مەهەپە ئاماژەی بەوەش کردووە، جەهەپە دەیەوێت لەڕێگەی بەکارهێنانی شەقام و بایکۆتکردنەوە، یاخیبوونی ناوخۆیی و گرژیی سیاسی و کۆمەڵایەتی درووست بکات، هەروەها هۆشداریش بە جەهەپە دەدات و ڕایدەگەیەنێت، نە جەهەپە و نە سەنگەری داگیرکاری “کە جەهەپە بەڕێوەدەبەن” ناتوانن بە ئامانجەکانیان بگەن.
دەوڵەت باخچەلی ڕەخنەی توندی لە ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی جەهەپە دەگرێت و دەڵێت، “ئۆزەل کۆنترۆڵی خۆی لەدەستداوە و هیچ بەهایەک بۆ شکۆی سیاسی خۆی دانانێت.”

