zagros news agency

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دەكات

 

ڕۆژی سێشەممە 15ی نیسانی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە خاتوو ڤیكتۆریا تەیلەر جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا جەختی لە دۆستایەتی و هاوبەشیی نێوان وڵاتەكەی و هەرێمی كوردستان كردەوە لەپێناو دابینكردنی سەقامگیری و پێشڤەچوون لە هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە.

هەر لەو دیدارە گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و سووریا و ناوچەكە بە گشتی كرا و بیروڕا لەبارەی گرفت و ئاستەنگەكانی بەردەم پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا و بارودۆخی لایەنە كوردییەكانی سووریا و داهاتوو و پەیوەندییان لەگەڵ حكوومەتی تازەی سووریا ئاڵوگۆڕ كرا.

لە بەشێكی تری ئەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و هەماهەنگیی نێوانیان لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكان و تێپەڕاندنی ئالنگارییەكان.

گفتوگۆكانی نێوان پارتی و یەكێتی و هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی تازەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان تەوەری تری ئەو دیدارە بوو.
………………………..

هەواڵی پەیوەندیدار

بە گوژمه‌ی زیاتر لە 933 ملیۆن دینار پڕۆژه‌یه‌كی نوێی خزمەتگوزاری لە 8ی حەسارۆک ده‌ستیپێكرد

سەڵاح

لالیگا.. ریال مەدرید بە کەمترین هەنگاو خۆی دەگەیەنێتە بەرشەلۆنەی پێشەنگ

یاسین

دکتۆر شێرکۆ تاڵەبانی بۆ زاگرۆس: ژمارەیەک چەکداری لاهور شێخ جەنگی دۆزرانەوە، دوای گولەبارانکرد، تەرمەکانیان سوتێنراوە

یاسین