zagros news agency

تورکیا: ٢٣٤ سەرکردەی گرووپی تاوانکاری و بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کران

 

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، لە زاری عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی وڵاتەکەوە، دەستگیرکردنی ٢٣٤ کەسی ڕاگەیاند، کە وەک سەرکردەی گرووپە تاوانکارییەکان و بازرگانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی ماددە هۆشبەرەکان ناسێنراون.

یەرلیکایا ئاشکرای کرد ئەم ئۆپەراسیۆنە بە هاوکاریی پۆلیسی وڵاتانی بەلجیکا، ئەڵمانیا، ئیسپانیا و هۆڵەندا ئەنجام دراوە. ڕوونیشی کردەوە کە لە کۆی دەستگیرکراوەکان، ٢٢٥ کەسیان ناوخۆیی و ٩ کەسی دیکەیان بیانی بوون.

بە گوتەی وەزیری ناوخۆی تورکیا، سەرجەم تۆمەتباران داواکراوی پۆلیسی نێودەوڵەتی (ئینتەرپوڵ) بوون و تۆمەتبارن بە بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان، سپیکردنەوەی پارە، کوشتن و ڕفاندنی هاووڵاتیان.

یەرلیکایا ئاماژەی بەمەش کرد،  لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا، دەست بەسەر سەدان نووسینگە، ئۆتۆمبێل و هەژماری بانکیدا گیراوە، کە بەهاکەیان بە زیاتر لە ٣٤١ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی دەخەمڵێندرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی زێڕ زیاتر بەرزبووەوە

سەڵاح

پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە یەکەمین گەڕەکی شاری سلێمانی

یاسین

هەڵاوسانی ساڵانەی ئێران لە مانگی کانوونی دووەمدا گەیشتە ٦٠٪

یاسین