zagros news agency

سەرۆك بارزانی بەشداری لە پرسەی خوالێخۆشبوو بەدرۆ لەشكری بێستریانەیی دەكات

 

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە 16ی نیسانی 2025 سەرۆك مەسعود بارزانی بە مەبەستی گەیاندنی سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی بەشداری لە پرسەی خەباتگێڕ و پێشمەرگەی قارەمان و یەكێك لە یاوەرانی بارزانی نەمر لە سۆڤییەت خوالێخۆشبوو بەدرۆ لەشكری بێستریانەیی كرد لە قەزای مێرگەسۆر.

پێشمەرگەی قارەمان بەدرۆ لەشكری بێستریانەیی ڕۆژی سێشەممە 15ی نیسانی 2025 لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی شاری هەولێر لە تەمەنی 98 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

خوالێخۆشبوو بەدرۆ لەشكری بێستریانەیی هەر لە تەمەنی لاویدا چەكی شەرەفی پێشمەرگایەتی بۆ بەرگریكردن لە نیشتیمان لە شان كرد و یەكێك بووە لە پێشمەرگەكانی كۆماری كوردستان لە مەهاباد و هەروەها هاوەڵی بارزانی نەمر بووە لە پەڕینەوە لە ڕووباری ئاراس و چوونیان بۆ یەكێتیی سۆڤییەت. لەدوای گەڕانەوی بارزانیی نەمر و یاوەرانی لە سۆڤییەت خوالێخۆشبوو بەدرۆ لەشكری بێستریانەیی بەردەوام بووە لە خەبات و كوردایەتی و بەشداری لە هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵاندا كردووە و هەموو ژیانی خۆی لە ڕێگەی كوردایەتی و بۆ سەرفیرازیی گەلەكەی تەرخان كرد.

May be an image of 13 people

May be an image of 1 person

May be an image of 1 person

May be an image of 1 person and text

 

هەواڵی پەیوەندیدار

فازل میرانی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامی پیرۆز كرد

سەڵاح

ئەگەر ئێران گفتوگۆی ڕاستەوخۆ ڕەت بکاتەوە ڕەنگە شاندی ئەمەریکا گەشتی عومان نەکات

سەڵاح

بارسێلۆنا پێکانی ئەستێرەیەکی ڕاگەیاند

یاسین