ئەمڕۆ شەممە، فەرماندەیی پۆلیسی دیالە ڕایگەیاند، هێزێکی ئەمنی هاوبەش دەستیان بەسەر بارهەڵگرێکدا گرتووە کە 14 کەسی بیانی نایاسایی هەڵگرتبوو، بەرەو بەغدا دەچوون.
فەرماندەییەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، ئۆپەراسیۆنەکە لەلایەن یەکەی تاکتیکی تایبەت بە هاوکاریی بەشی کاروباری کۆنتڕۆڵەوە ئەنجامدراوە، ڕێوشوێنی یاسایی پێویست گیراوەتەبەر، بارهەڵگرەکەش دەستی بەسەردا گیراوە، هەروەها شۆفێرەکە و سەرجەم ئەوکەسانەی بە نایاسایی هاتوونەتە عێراق دەستگیرکراون.
هەروەها سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند، سەرجەم دەستگیرکراوەکان هاووڵاتی پاکستانین و بەشیوەیەکی نایاسایی هاتوونەتە عێراق.