zagros news agency

لەجەژنی قیامەدا مەسیحیەکان: سوپاسی سەرۆک بارزانی و سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەکەین

 

له‌رۆژی قیامه‌دا مه‌سحییه‌كان سوپاس و ستایشی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ن له‌وه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی له‌ كوردستان فه‌راهه‌م كردووه‌ و له‌ كوردستان مه‌سحییه‌كان به‌ ئازادانه‌ ده‌ژین.

بەبۆنەی جەژنی قیامەی مەسیحیەکان لەزۆربەی کەنیسەکانی کوردستان مەراسیمی دوعا و نوێژی ئەم بۆنەیە بەڕێوەچو کەتیایدا دەیان هەزار باوەڕداری ئاینی مەسیحی (بەهەمو تائیفەکانەوە) لە زیاتر لە 100 کەنیسەی کوردستان مەراسیمەکان لەکەشێکی ئارامدا بەڕێوەچوو، لە کەنیسەی ئینجیلی هەولێر کە گەورەترین کەنیسەی کوردستانە بەبەشداری نزیکەی 1000 کەس لەباوەڕدارانی ئاینی مەسیحی بە کورد و عەرەب و کەسایەتیە مەسیحیە بیانیەکان، ئەم مەراسیمە بەرێوەچوو تیایدا قەشە (مەلاز بەیسون)شوان و قەشەی کەنیسەکە وتارێکی لەسەر گرنگی یادکردنەوەی هەستانەوەی حەزرەتی مەسیح پێشکەش کرد و لەمیانەی وتارەکەیدا سوپاسی سەرۆک بارزانی و سەرۆکی حکومەت و هەمو دامەزراوە فەرمیەکانی حکومەتی هەرێم و هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانیان کرد کەبەهۆی ئەوانەوە بەم شێوەیە و بەئارامی مەسیحیەکانی کوردستان ئەم جەژنەیان بەڕێوەدەبەن،گوتیشی ئەم ئارامیەی کە بۆ مەسیحیەکان لەهەرێمی کوردستان رەخساوە بەهەوڵ و رێنمایی کاک مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و رۆڵی باوکایەتی سەرۆک بارزانییە بۆ پێکهاتەکانی کوردستان بەگشتی و مەسیحیەکان بەتایبەتی، بۆیە مەسیحیەکان بەردەوام دوعای خێر بۆ سەلامەتی کوردستان و سەرۆک بارزانی دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

پوتن و نەتانیاهوو لەبارەی غەزە، ئێران و سووریا گفتوگۆ دەکەن

یاسین

عێراق لە پلەی یەکەمی هاوردەکردنی ئاردی تورکیا دێت

سەڵاح

په‌يامى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌رباره‌ى مامۆستايان و فه‌رمانبه‌رانى مانگرتوو

یاسین