مەسرور بارزانی, سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا رایگەیاند، بە داخێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی قەداسەتی پاپای ڤاتیکانمان بیست. وتیشی، بە کۆچی دوایی قهداسهتی پاپا فرهنسیس، جیهان دەنگێکی میهرەبانی و یەکگرتوویی لەدەستدا.
وتی، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمان ئاراستەی ڤاتیکان و باوەڕدارانی کاتۆلیک لە کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین. بە ڕێزەوە یادی دیدارەکانمان لەگەڵ پاپا فرانسیس لە ڕۆما و ساڵی 2021 لە هەولێر، وەک کەسێکی پابەند بە ئاشتی دەکەینەوە.
لە کۆتاییدا باسی لەوە کرد، دیدارە جەماوەرییەکەی پاپا لەگەڵ هەزاران کەس لە هەولێر، پەیامێکی بەهێز بوو کە کریستیانەکان لە کوردستان پارێزراو و ڕێزلێگیراون.

