zagros news agency

کوڕەخاڵی بەشار ئەسەد باسی پێکهێنانی هێزێکی ١٥٠ هەزار چەکداری لە ڕۆژئاوای سووریا دەکات

ڕامی مەخلووف، کوڕەخاڵی بەشار ئەسەد و سەرمایەداری دیاری سووریا، ئەمڕۆ ڕایگەیاند، بۆ پاراستنی ناوچە کەناراوییەکان هێزێکی نوێیان بەناوی “نوخبە” پێکهێناوە.
بەگوێرەی ڕاگەیاندنەکەی مەخلووف، هێزی نوخبە لە ٥٠ فیرقەی هێزی تایبەت پێکدێت و ١٥٠ هەزار چەکدار لەخۆدەگرێت.
مەخلووف هەروەها گوتی، لیژنە خۆجێیەکانیش ئامادە کراون و ژمارەی ئەندامانیان دەگاتە یەک ملیۆن کەس.
ناوبراو ئامادەیی خۆی و هێزەکەی دەربڕی لەگەڵ حکوومەتی سووریا بۆ دابینکردنی ئارامی لە ناوچە کەناراوییەکان کار بکەن.
مەخلووف گوتیشی، حکوومەتی سووریا لە پاراستنی خەڵکی سڤیلدا لە ڕۆژئاوای سووریا و پارێزگای حومس سەرکەوتوو نەبووە.
لە کۆتاییدا، داوای لە ڕووسیاش کرد پشتگیریی ناوچە کەناراوییەکانی سووریا بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرکردەیەکی دەوڵەتی یاسا: چوارچێوەی هەماهەنگی دژی ویلایەتی دووەمی سوودانییه

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى توركيا كۆبووه‌وه‌

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبویەوە

سەڵاح