zagros news agency

هێرشی داعش بۆسەر هەدەسە ٥ کوژراو و بریندارێکی لێکەوتەوە

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، شانە نهێنییەکانی ڕێکخراوی داعش هێرشیان کردووەتە سەر بنکەیەکی سەربازیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە گوندەواری پارێزگای دێرەزۆر.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی ڕوانگە، لە ئەنجامی هێرشەکەدا، پێنج ئەندامی هێزەکانی “بەرگریی خۆجێی” کە سەر بە هەسەدەن، کوژراون و ئەندامێکی دیکەی ئەو هێزانە بریندار بووە.
هێرشەکانی شانەکانی داعش لەم دواییانەدا لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هەسەدە لە ڕۆژهەڵاتی سووریا، بەتایبەت لە دێرەزۆر، ڕووی لە زیادبوون کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بڕى باران بارین لە وێستگە جیاجیاکانى هەرێم

سەڵاح

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتەوە هەولێر

دڵشاد

کەشناسی: لەم ناوچانەدا باران و بارانی مامناوەند دەبێت

سەڵاح