ئەمڕۆ سێشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی تایلەندی کرد بە سەرۆکایەتيی دوسیت ماناپان ڕاوێژکاری وەزیری دەرەوەی تایلەند.
لە دیدارەکەدا کە سوپارک پرۆنگسورە باڵیۆزی شانشینی تایلاند لە ئوردن و عێراق ئامادەی بوو، پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا تاوتوێ کرا.
شاندەکە خواستی برەودان بە هاریکاريی هاوبەش و هاوئاهەنگی و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی بازرگانی و وەبەرهێنان و گەشتوگوزار و خوێندن تەندروستی و بەدیجیتەڵکردن دووپات کردەوە.


