zagros news agency

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی تایلاندی دەکات

 

ئەمڕۆ سێشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی تایلەندی کرد بە سەرۆکایەتيی دوسیت ماناپان ڕاوێژکاری وەزیری دەرەوەی تایلەند.

لە دیدارەکەدا کە سوپارک پرۆنگسورە باڵیۆزی شانشینی تایلاند لە ئوردن و عێراق ئامادەی بوو، پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا تاوتوێ کرا.

شاندەکە خواستی برەودان بە هاریکاريی هاوبەش و هاوئاهەنگی و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی بازرگانی و وەبەرهێنان و گەشتوگوزار و خوێندن تەندروستی و بەدیجیتەڵکردن دووپات کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی فەڕەنسا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا

یاسین

راگەیندراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان

یاسین

دوو تۆمەتبار دەستگیر كران

دڵشاد