یاریەکەی ئەمشەوی چامپیۆنزلیگ یاریەکی قورس لە نێوان بەهێزترین هێرشبەر و باشترین بەرگریکاری پاڵەوانێتییەکە دەبێت.
بەرشەلۆنە بە تۆمارکردنی 35 گۆڵ لە پێشەنگی لیستی گۆڵکارانی ئەم وەرزەدایە، لە پێش هەردوو یانەی بایرن میونشن و بروسیا دۆرتمۆندەوەیە کە هەریەکەیان 31 گۆڵیان تۆمارکردووە.
لەبەرامبەردا ئینتەرمیلان بەهێزترین بەرگری هەیە لە پاڵەوانێتییەکەدا، تەنها 5 گۆڵی لێکراوە، دوای ئەویش لیڤەرپوول دێت بە شەش گۆڵ، دواتر ئارسناڵ بە 8 گۆڵ،
هێرشە وێرانکەرەکەی بەرشەلۆنە لە بەرامبەر بەرگری ئاسنپۆشی ئینتەرمیلاندا، لە شەڕێکی تۆپی پێیدا کە لەدەست نەچێت لەسەر خاکی کەتەلۆنیا.

