ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وه‌زاره‌تی ناوخۆ بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی به‌رگریی شارستانیی هه‌ولێر دەرکرد

 

وه‌زاره‌تی ناوخۆ پێدانی پێشخستن (قدم)ی شه‌ش مانگی به‌ پۆلێك له‌ ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌رگریی شارستانیی هه‌ولێر دا.

ئەمڕۆ دووشەممە، 18-03-2024، بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، شه‌ش مانگ پێشخستن (قدم) بە پۆلێک له‌ ئەفسەران و کارمەندانیان وەک بەرێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی پارێزگای هەولێر لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوه‌ پێدرا، لە بەرامبەر ئەرک و ماندوبوونی بەشێک لە کارەکانیان.

فەرمانە کارگێڕییەکە رۆژی چوارشەممە، 13-03-2024، دەرچووە و واژووی لیوا یادگار ئەنوەر فەرەج، بەڕێوەبەری گشتیی بەرگریی شارستانیی پارێزگای هەولێری لەسەرە.

No description available.

هەواڵی پەیوەندیدار

بانکێکی دیکە بەشداری لە پرۆژەی (هەژماری من) دەکات

یاسین

٢٠٪ی کارەکانی پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاوی خواردنەوە بۆ شاری هەولێر تەواو بووە

سەڵاح

وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا سەرۆکی شارەوانیی جۆلەمێرگی لە پۆستەکەی دوور خسته‌وه‌

سەڵاح