نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرای دەکات، ئازادیی ڕۆژنامەگەری لە جیهان لەژێر هەڕەشەدایە و تەنیا ئەمساڵ زیاتر لە 20 رۆژنامەنووس لە سەرانسەری جیهان کوژراون.
ڤۆلکەر تورک، کۆمسیاری باڵای ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە کاتێکدا شەڕ و ململانێ و گۆڕانی کەشوهەوا بەرۆکی جیهانی گرتووە و گۆڕانکارییەکان بەخێرایی ڕوودەدەن، بوونی رۆژنامەگەریی ئازاد لە هەموو کاتێک گرنگترە.
ڤۆلکەر تورک ئاماژەی بەوەش داە “میدیای سەربەخۆ و ئازاد دژە ژەهری زانیاریی هەڵەیە، ئەرکی حکوومەت و سەرکردەکانی جیهانە پارێزگاریی لە رۆژنامەنووسان بکەن، بەڵام لە پاراستنیان سەرکەوتوو نەبوون و ئازادیی رۆژنامەگەریی لەجیهاندا لەژێر هەڕەشەدایە.”
کۆمسیاری باڵای ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان باسی لەوەش کرد “تەنیا ئەمساڵ زیاتر لە 20 رۆژنامەنووس لە سەرانسەری جیهان کوژراون و مەترسییەکە بەردەوامە.”

