ئەمڕۆ یەکشەممە 04- 05- 2025
کەش / ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە گەڵ بارینى تاوە باران و هەورە تریشقە لە کات و شوێنی جیا جیا وە لە کاتەکانى شەودا ئەگەرى لێزمە باران و هەورە تریشقە هەیە لە ناوچەکانى باکورى هەرێم.
خێراى با / مام ناوەند ( 10 – 20 )کم/ک دەبێت.
ئاراستەی با / بەرەو باکورى خۆرهەڵات دەبێت.
پلەکانی گەرما/نزم دەبێتەوە بە 2 پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ جگە لە پارێزگاى دهۆک 2 پلە بەرزتر دەبێتەوە.
مەوداى بینین / ( 7 – 9 ) کلم /ک دەبێت.
سبەی دوو شەممە 05 – 05- 2025
کەش / ئاسمان پەڵەهەور وە لەناوچەکانى باکور نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو دەبێت , لەگەڵ بارینى نمە باران و هەورە تریشقە بەتایبەت لە ناوچەکانى باکور و باکورى ڕۆژهەڵات .
خێراى با / ( 15 – 25 )کلم/ک دەبێت, لە ناوچەکانى ڕۆژهەڵاتى هەرێم چالاک دەبێت بۆ سەرووى 35کلم/ک لە گەڵ ئەگەرى بەرزبونەوە تۆز و خۆڵ بە تایبەت لە ناوچەکانى گەرمیان و ڕۆژهەڵاتى هەرێم.
ئاراستەی با / گۆراو دەبێت لە نێوان باکووری خۆرهەڵات بۆ باکوری خۆرئاوا.
پلەکانی گەرما /نزم دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ جگە لە پارێزگای سلێمانى کە کەمێک بەرزتر دەبێتەوە.
مەوداى بینین / ( 6 – 7) کلم دەبێت.
هەولێر : 31 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 30 پلەی سیلیزی
دهۆک : 31 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 36 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 31 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 32 پلەی سیلیزی
سۆران : 29 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان :37 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی
2025-05-04


