zagros news agency

پۆلیسی بەریتانیا: هەشت کەس بە تۆمەتی پلاندانان بۆ کردەوەی تیرۆرستی دەستگیر کران، حەوتیان ئێرانین

 

پۆلیسی بەریتانیا ڕۆژی یەکشەممە، ٤ی ئایاری ٢٠٢٥، ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی دوو هەڵمەتی جیادا و بە تۆمەتی پلاندانان بۆ ئەنجامدانی کردەوەیەکی تیرۆرستی هەشت کەسیان دەستگیر کردووە و حەوتیان هاووڵاتیی ئێرانن.

پۆلیس لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کرد، ئەو کەسانە ڕۆژی شەممە (٣ی ئایاری ٢٠٢٥) لە ناوچەکانی لەندەن، سویندۆن و مانچستەر دەستگیر کراون و لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە “پلانێک بە مەبەستی کردنە ئامانجی شوێنێکی دیاریکراو” بەردەوامن.

بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کەسانە کە تەمەنیان لەنێوان ٢٩ بۆ ٤٧ ساڵیدایە، بە تۆمەتی “ئامادەسازی بۆ ئەنجامدانی کردەوەیەکی تیرۆرستی” دەستگیر کراون و هێشتا لەژێر لێکۆڵینەوەدان. پۆلیس ئەوەشی خستەڕوو هەوڵەکان بۆ دڵنیابوونەوە لە ناسنامە و تەمەنی یەکێک لە دەستگیرکراوەکان (ئەو کەسەی کە ئێرانی نییە) بەردەوامە.

دۆمینیک مۆرفی، سەرۆکی یەکەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری پۆلیسی لەندەن، ڕایگەیاند: “لێکۆڵینەوەکان بەخێرایی بەڕێوەدەچن و ئێمە لە نزیکەوە لەگەڵ ئەو لایەنانەی پەیوەندییان بە شوێنە ئامانجکراوەکەوە هەیە، کاردەکەین بۆ ئەوەی لە دوایین پێشهاتەکان ئاگاداریان بکەینەوە.” مۆرفی گوتیشی: “لێکۆڵینەوەکان هێشتا لە قۆناغی سەرەتایی دان و ئێمە خەریکی بەدواداچوونی چەندین سەرەداوی جیاوازین.”

هەواڵی پەیوەندیدار

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ شەممە

یاسین

گه‌رمیان.. له‌ ڕووداوێكی هاتوچۆدا یاریزانێك گیانی له‌ده‌ست دا

سەڵاح

سووریاییه‌كانی نێو کەمپی هۆل دەتوانن بگڕێنەوەی شوێنی خۆیان

سەڵاح