zagros news agency

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەسەر دوو تەوەر کۆببێتەوە

 

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەسەر دوو تەوەر کۆببێتەوە و پرسی خەرجکردنی مووچەی مانگی نیسان و کەمکردنەوەی تێچووی بەکارهێنانی کارەبای پرۆژەی ڕووناکی تاوتوێ بکەن.

 

کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی وەزیران کاتژمێر 10:00ـی بەیانی بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکات و بەپێی پلانی کۆبوونەوەکە؛ “گفتوگۆ لەسەر ڕەشنووسی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران سەبارەت بە پـڕۆژەی ڕوونـاکی و دەستەبەرکردنی کارەبای 24 کاتژمێری و کەمکردنەوەی تێچووی بەکارهێنانی دەکرێت”.

 

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیارە؛ “گفتوگۆ لەبارەی بەدواداچوونی خەرجكردنی مووچەی مانگی نیسانی 2025ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە لایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە” تاوتوێ بکرێت.

 

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتەکان و لایەنەکانی نەبەستراو بە وەزارەتەکان، بۆ هەماهەنگی و هاریکاریی دەستەی هاوبەشی وردبینی هەردوو دیـوانی چاودێری دارایی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان ڕادەستپێردرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەشێک لەو تایبەتمەندیانی کە بۆ iphone 16 زیاد کراوە

سەڵاح

ئێران هەڕەشەی لە ناوبردنی ئیسڕائیل دەکات

سەڵاح

سبەی كۆبوونەوەێكی فراوان لە بارەی مووچە ئەنجام دەدرێت

گوران