بەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکى تایبەت لە جۆرى نیسان لە بازاڕى زاخۆ لەژێر کۆنتڕۆڵى شۆفێرەکەى دەرچوو و خۆیکرد بە دوکانى دەرمانخانەیەکدا.
هاتووچۆى زاخۆ رایگەیاند، رووداوەکە کاتژمێر 6ى بەیانی ئەمڕۆ بووە، ئۆتۆمبێلەکە سەرەتا خۆى بە سەکۆى ناوەڕاستى شەقامەکەدا کێشاوە پێش ئەوەى بچێتە ناو دەرمانخانەکەوە.
روونیشیکردەوە، زیانى گیانى نەبووە، بەڵام زیانى ماددى بە ئۆتۆمبێلەکە و دوکانەکە گەیشتووە.

