zagros news agency

ڕیال مەدرید کەوتۆتە کێشەی گەورە و بەدوای چارەیەک دەگەڕێت

 

ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا ئاشکرایان کردوە،کە یانەی ڕیال مەدرید تووشی کێشە بووە لە دۆزینەوەی یاریزان و لە ئاڵۆزی زۆردایە تاکو بتوانێت بۆند لەکەڵ یاریزانێک بکات بۆ هێڵی ناوەندی تیپەکەی،کە ئەمەش دوای ئەوە دێت کارگێڕی یانەکە درکی بە بۆشایی هێڵی ناوەندی تیپەکەی کردوە.

 

یانە شاهانەیەکە ئەوەی باش زانیوە دۆزینەوەی یاریزانێکی وەکو لۆکا مۆدریچ بۆ تیپەکە لە ئێستا زۆر قورسە و یاریزانێک زەحمەت دەدۆزرێتەوە لەگەڵ ئاست و ئەقڵیەتی مێرێنگی بگونجێت.

سەرەڕای هەبوونی بیلینهام و چوامینی و کاماڤینگا لە هێڵی ناوەڕاستی تیپەکە،بەڵام هێشتا ڕیاڵ مەدرید بەدەست نەبوونی یاریزانێکی تۆپ دابەشکەری وەکو مۆدریچ دەناڵێنی،کە ئەو یاریزانە بەهۆی هەڵکشانی تەمەنیەوە ئاستی دابەزیوە و لەدوای وازهێنانی تۆنی کڕوسیش کەمیەکانی ڕیاڵ لە ناوەند زیاتر دەرکەوتووە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

پێشبینی دەکرێت سبەی باران ببارێت

سەڵاح

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا بەردەوامە لە کەمکردنەوەی کارمەندانی

سەڵاح

کۆمیسیۆن: ژمارەی تانەکان بەرزبووەوە بۆ سەرووی ٨٠٠

سەڵاح