zagros news agency

لە کەلار منداڵێکی شەش ساڵان کوژرا

 

علی جەمال قدووری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بڵاوی کردەوە، ئەمشەو لەگەڕەکی بەردەسوری قەزای کەلار، تەرمی منداڵێکی شەش ساڵان بەناوی ( لانۆ سرود سەعدون ) براوەتە نەخۆشخانەی شەهید هەژار کەبەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی سپاردبوو.

بە گوتەی باوکی  منداڵەکە، کاتێک منداڵەکە لەکۆڵان یاری کردووە، ئاگادارکراوەتەوە کەمنداڵەکەی فیشەکی بەرکەوتووە.

گوتەبێژی پۆلیس ئاماژەی بەوەش کرد، دەست بەجی پۆلیس و تیمی کامیرامانی بەشی پۆلیسی کەلار چونەتە شوێنی ڕوداوەکە، دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون دەرکەوت، منداڵێکی 10 ساڵان دەمانچەکەی باوکی کە کارمەندی هێزە ئەمنیەکانە دەهێنێتە کۆڵان و فیشەک بەو منداڵەوە دەنێت پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیان دەسپێرێت.

لەئێستادا منداڵەکە و باوکی منداڵەکە کەتاوانەکەی کردووە دەستگیرکراون و بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی ( 405 ) بەندکراون لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە بەردەوامە.

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌ وێنه‌… تیمی وەڵامدانەوەی خێرا بة هانای گوندی قه‌ریه‌تاغ هاتن

سەڵاح

پەیامێک لە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی

یاسین

ئێران و ئەمریکا ئامادەکاری بۆ گەڕی چوارەمی دانوستان دەکەن

یاسین