ئەمڕۆ چوارشەممە 14- 05- 2025
کەش / ئاسمان بە گشتی نیمچە هەورە لەگەڵ بوونی تۆزوخۆڵ لە کەشی ناوچەکانی پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە و کەرکوک . لە ئەنجامی بەردەوامی ناجێگیری کەشی ناوچەکەمان لە هەندێ کاتدا ئەگەری زیاد بوونی خێرایی با و ئەگەری بارانی پچڕ پچڕ هەیە بە تایبەت لەسەر ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک و بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران و ئیدارەی ڕاپەڕین , هەروەها لە کاتی زیاد بوونی خێرایی با ئەگەری بەرزبونەوەی تۆزوخۆڵ زیاتر دەبێت .
خێراى با / مامناوەند ( 15 – 25 )کم/ک دەبێت .
ئاراستەی با / باکوری خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما/ نزیک دەبێتەوە لە هەندێک ناوچە کەمێک نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
مەوداى بینین / ( 6 – 8 ) کم دەبێت .
سبەی پێنجشەممە 15- 05- 2025
کەش / لە ئەنجامی بەردەوامی ناجێگیری کەشی ناوچەکەمان ئاسمانی ناوچەکەمان نیمچە هەور دەبێت هەندێ کات ئەگەری نمە بارانی کەم هەیە لەگەڵ دروست بوونی هەورە تریشقە لەسەر ناوچە شاخاوییەکان لە کاتی باران , هەروەها ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی کەم لەسەر بەشێک لە ناوچەکەمان هەیە لە کاتی زیاد بوونی خێرایی با .
خێراى با / مامناوەند ( 15 – 25 )کم/ک دەبێت .
ئاراستەی با / باکوری خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما/ نزیک دەبێتەوە لە هەندێک ناوچە کەمێک نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ .
مەوداى بینین / ( 7 – 9 ) کم دەبێت .
هەولێر : 32 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 32 پلەی سیلیزی
دهۆک : 32 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 37 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 31 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 32 پلەی سیلیزی
سۆران : 27 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان :38 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی / بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی
2025-05-14


