zagros news agency

وه‌زاره‌تی دارایی: ئه‌مڕۆ دەوامی سەرجەم بانکه‌كان کراوە دەبن

 

وەزارەتی دارایی خانەشینان، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان دڵنیا دەکاتەوە، کە سبەینێ دەوامی بانکەکان کراوە دەبن بۆ دابەشکردنی مووچەکانیان.

هەینی 16ـی ئایاری 2025، بەڕێوبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا خانەنشینان، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، لەبارەی مووچەکانیان دڵنیا دەکاتەوە.

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکان، ئاماژەی بەوە کرد، سبەینێ شەممە دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە کراوە دەبن کە ئەرکیان دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوانیان لە ئەستۆ دایە.

سێشه‌ممه‌، 13ـی ئایاری 2025، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی  کوردستان لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی بڵاو کردەوە، بەپێی لیستەکە، ڕۆژی یەکشەممە ( 18ـی ئایاری 2025 ) کۆتایی بە دابەشکردنی دێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ماموستایەک: دروستکرنا بەنداڤا بەرنامەکێ ستراتیجی یێ گرنگە ل کابینا نەهێ یا حکومەتا هەرێما کوردستانێ دا

یاسین

لقی سێی پارتی: ته‌قه‌كه‌ره‌كان مه‌به‌ستیان بووه‌، بێنه‌ نێو لقه‌وه‌ و كاری تیرۆرستی بكه‌ن

سەڵاح

شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سه‌ردانی بەغدا ده‌كات

یاسین