بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، 17-05-2025، تاقیکردنەوەکانی کۆتایی خولی یەکەمی، وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان لە قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان دەستیان پێ کرد و تا ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو، 26-05-2025، بەردەوام دەبن.
ه
تاقیکردنەوەکان ڕۆژانە کاتژمێر 08:00ـی بەیانی دەست پێ دەکەن و بە گوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکانی سەر بە وەزارەتی پەرەوردە، زیاتر لە یەک ملیۆن و 387 هەزار و 895 قوتابی تێیدا بەشدارن.
دوای تەواوبوونی ئەم تاقیکردنەوانە و ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی خولی یەکەمی وەرزی دووەم، وەزارەتی پەروەردە خشتەی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی هەردوو وەرزی یەکەم و دووەم بڵاو دەکاتەوە.
بە گوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی پەروەردە، زیاتر لە حەوت هەزار و 370 قوتابخانە لەه شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان هەن؛ لەو ژمارەیە شەش هەزار و 863ـیان حکوومین.

