zagros news agency

بەرپرسێکی کۆمپانیای گشتیی بەندەرەکانی عێراق لە پۆستەکەی لادرا

وەزیری گواستنەوەی عێراق، وەهب سەلمان محەممەد حەسەنی، ئەمڕۆ سێشەممە، 14-7-2026، بڕیاری دا بەرپرسێکی کۆمپانیای گشتیی بەندەرەکانی عێراق لە ئەرکەکەی لابدات، بیگوازێتەوە و کەسێکی دیکە لە شوێنی ڕابسپێرێت.

بەپێی بەڵگەنامەیەک کە لەلایەن حەسەنییەوە واژۆ کراوە بڕیاردراوە بە لادانی “عەبدولسادە خەلەف فنجان” لە پۆستی یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی بۆ کاروباری هونەری لە کۆمپانیای گشتیی بەندەرەکانی عێراق، و گواستنەوەی بۆ بەندەری “ئەبو فلوس”.

هەر لە بەڵگەنامەکەدا هاتووە، “هەیسەم کازم هادی” کە پلەی سەرۆکی ئەندازیارانی دەریایی پێشکەوتووی یەکەمی هەیە، ڕاسپێردراوە بۆ وەرگرتنی ئەرکی یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی بۆ کاروباری هونەری لە کۆمپانیای گشتیی بەندەرەکانی عێراق.

هەواڵی پەیوەندیدار

په‌رله‌مانتارێكی كوردستان: دوو كابینه‌یە هۆشیداری ده‌ده‌ین كە هێرشكردنه‌ سه‌ر كێڵگه‌نه‌وتییه‌كان زیانی بۆ هه‌موو عێراق ده‌بێت

سەڵاح

ئیسرائیل یونیفێل بە خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سیخوڕیی تۆمەتبار دەکات

سەڵاح

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی: رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران بەبێ چاودێری ئێمە هیچ بەهایەکی نابێت

سەڵاح