zagros news agency

سەرۆک بارزانی لەگەڵ سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان کۆبوویەوە

 

ڕۆژی یەکشەممە 18ی ئایاری 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی لەگەڵ سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان کۆبوویەوە

سەرۆک بارزانی لە کۆبوونەوەکەدا وێڕای پیرۆزبایی بۆ سەرکەوتنی کۆنگرەی یەکگرتن، ڕایگەیاند ئەم کۆنگرەیە زۆر جیاواز بوو لەسەرەتای دەستپێکردنی کارەکانی زۆر بەباشی بەڕێوەچووە و دەستخۆشی لە سەرپەرشتیارانی کۆنگرە دەکەم.

سەرۆک بارزانی لە درێژەی وتەکەیدا هەموو پاڵپشتی و پشتگیریەکی خۆی بۆ یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان دووپات کردەوە و لەسەر گرنگیدان بەهەستی نەتەوایەتی و نیشتمانپەروەری و پاراستنی بەها باڵاکانی کوردایەتی و ڕێزگرتن لە ئافرەتان و هێنانە پێشەوەیان بۆ ناو کایەیی ڕێکخراوەیی و گرنگیدان بە توێژی قوتابیان و لاوان ئامۆژگاریی پێویستی خستەڕوو. هەروەها ئاماژەشی بە چەندین وێستگەی مێژوویی خەبات و قوربانیدانی قوتابیان و لاوان لەناو ڕیزەکانی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و هەتا ئەمڕۆ دا.

هەواڵی پەیوەندیدار

عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئەمریکا دەڵێت ئامادەی جەنگن

یاسین

ئەو بەرهەمانەی کە بۆ دابەزاندنی کێشی لەش بە ئۆنلاین دەفرۆشرێن ماددەیەکی مەترسیداریان تێدایە

یاسین

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی هەولێر

یاسین