zagros news agency

کەشناسی: شەپۆلێکی گەرمای بەهێز ڕوو لە هەرێم دەکات و تا زیاتر لە هەفتەیەک بەردەوام دەبێت

 

​بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند؛ لە ئەمڕۆ سێشەممە 28-07-2026ـەوە کاریگەری شەپۆلێکی گەرما ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات و بۆ ماوەی زیاتر لە هەفتەیەک پلەکانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە.
​هاوكات لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و کەرکووک، خێرایی با بۆ سبەی چوارشەممە زیاد دەکات بۆ سەرووی 30 کم/ک. ڕادەی شێش لە هەوادا ڕوو لە زیادبوون دەکات و ئەگەری دروستبوونی هەور لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و هەندێک ناوچەی جیاجیا هەیە.
​پێشبینی بەرزترین پلەکانی گەرما لە سەنتەری پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان لەم ماوەیەدا:
​هەولێر: (43 – 47) پلەی سیلیزی
​سلێمانی: (43 – 45) پلەی سیلیزی
​دهۆک: (43 – 46) پلەی سیلیزی
​هەڵەبجە: (44 – 47) پلەی سیلیزی
​کەرکووک: (44 – 48) پلەی سیلیزی
​گەرمیان: (46 – 50) پلەی سیلیزی
​زاخۆ، ڕاپەڕین و سۆران: (43 – 46) پلەی سیلیزی

هەواڵی پەیوەندیدار

دهۆك.. ئاگر له‌ باڵاخانه‌یه‌كی چوار نهۆمی كه‌وته‌وه‌ و 10 كه‌س ڕزگار كران

یاسین

هەولێر.. بە گوژمەی 2 ملیار و 422 ملیۆن دینار پڕۆژەیەكی ئاوەڕۆ تەواو دەكرێت

یاسین

وەزارەتی كارەبا: دۆخی كارەبا جێگیر دەبێ و بەرەو باشتر دەچێت

یاسین